سیاسەتی نوێی داگیركاری

شوان سدیق
  2026-02-24   

+ ئێمە چەکی ئەتۆمیمان هەیە، نابێ ئێوە هەتان بێت. 

+ لەگەڵمان بن، دۆستمانن. لەگەڵمان نەبن، دوژمنی ئێمەن و دەتانسوتێنین! 

+ دەتوانن تیرۆریست، دیکتاتۆر و خوێنڕێژبن، بەو مەرجەی لەگەڵمان بن، دڵسۆزتان نین. 

+ نەوت و غازتتان هەیە؟ زێڕ و زیو، چیتان هەیە؟ بەشمان دەوێ، ئەگینا لێتان دەدەین و نەوت و خشڵەکەتان دەدزین. 

+ ئێمە گوێ بەیاساو رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی نادەین، کار بەیاسای جەنگەڵ دەکەین.

+ ئاشتی؟ بەبۆچونی ئێمە، ئاشتی، بەهێز و خوێنڕشتن دەبێ بچەسپێت، شەڕمان بردەوەو هەزاران کەسمان کوشت، دواتر باسی ئاشتی دەکەین. 

سەیری شێوازی سیاسەتی داگیركاری رۆم، عوسمانی، ناپلیۆن، هیتلەر و مۆسۆلینی لەرابردودا و رووسیای پۆتین، رژێمی سەپێنراوی ئیسرائیل و ئەمریکا، سیاسەتی ئەردۆگان و وردە رژێمەکانی تری ئەمڕۆ، هەمان رێگایە لەژێر ناوی جیاواز. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×