عێراقی داگیراو، کوردی پەرتەوازە! 

شوان سدیق
  2026-09-30   

شوان سدیق: عێراق هێشتا لەژێر چەپۆکی داگیرکاری ئەمریکایە، نەوت و دەسەڵاتی ئاسمانی و پەیوەندی ئابوری لەگەڵ دەرەوە هەمووی ئەمریکا بڕیاری لەسەر دەدات.

کەچی لەجیاتی ناڕەزایی و داوای سەربەخۆیی چەند رۆژێک دەکەن بەپشوی خۆشی گوایە ئەمریکای باوکی داش دەڕوات، چی ریسوایەکە بۆ عێراق! 

ساڵی ٢٠١١ بەهۆی لاوازی ئەمریکا، باراک ئۆبامادا هێزەکانی له عێراق کشاندەوەو پاشان داعش موسڵ و بەشێک لە سنوری سونەی داگیرکردو بەرەو هەولێر و کەرکوکیش هات. 

ترامپ دەڵێت، داعش، لەخۆڕا دروست نەبوو، بەڵکو ئەمریکا و خودی دیموكراتەکان دروستیان کردوە بەسەرۆکایەتی ئۆباما, قسەی ترەمپ درۆشبێت، بۆتە بەڵگەنامەیەک لە ئەرشیف و گرنگه! 

ئەمریکا لە عێراق بەیەکجاری ناکشێتەوە، تائێستاش پارەی نەوتی عێراق لەژێر چاودێری ئەمریکایە. 

ئەمریکا رێگە نادات عێراق بەتەواوی بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئێران و شیعە. 

شەڕی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی بەرەی شیعەیە و چەندین ساڵە دەیەوێ وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل رێک بکەون و بچنە ناو رێککەوتننامەی بلە/ئاسایکردنەوەی پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەم کشانەوەی کۆتایی  ٢٠٢٦، گوایە بە فەرمی کۆتایی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دێت.

تەنها شکڵیەو تەنانەت ئاسمانی عێراقیش لەژێر چاودێری ئەمریکایە.

دەنگۆی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق پەیوەستە بە هەڵبژاردنی ئەمساڵی کۆنگرێس بە هەڵبژاردنێکی گرنگ دادەنرێت، چونکە دیموکراتەکان هەوڵدەدەن زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران بەدەستبهێننەوە، لە بەرامبەر کۆمارییەکان دەیانەوێت پارێزگاری لە زۆرینەی خۆیان بکەن.

کورد دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ترسی لە گەڕانەوەی داعش و خراپ بونی ئاسایشی ناوچەکە هەیە، بێگومان حەقی خۆیەتی بترسن.

بەڵام کورد خۆی چی کردوە بۆ روبەڕوبونەوەی هاتنەوەی داعش یان خراپ بوونی ئاسایشی ناوچەکە.

یەکەم: هەرێمی کوردستان، هێشتا خاوەن هێزێکی سەربازی باش نیە رووبەڕووی هەڕەشەکان ببێتەوە. 

دووەم: لەرووی ئیداریەوە، هەرێمی کوردستان، روبەڕوی فەوزای سیاسی و ئیداری بۆتەوە، بۆ دوو ساڵە بێ پەرلەمان و حکومەتێکی نوێیە. 

سێیەم: لەناوچە جێناکۆکەکان، بەراورد بە رابردو کورد دەسەڵاتی نیە و لاوازە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×