برسێتی، ئازادی لەبیر بردنەوە!

شوان سدیق
  2025-02-07   

قسەکردن لەسەر مانگرتوانی شاری سلێمانی، پشتگیری ناکرێن، حەق نیە، لۆمەیان بکرێ و بەرەیەک لە دژیان بکرێتەوە.

دژایەتی و لۆمەی مانگرتوان، ئەمە کارێکی ناڕەوای دەسەڵات و نزیکەکانیەتی!

فەرمانبەر و مامۆستا، ئەوان مووچەخۆرن و پێویستە مانگانە مووچەیان پێبدرێت.

ئەم مووچەیە لەکوێ دێت و چۆنە گرنگ نیە، پێویستە دەسەڵات خەمێکیان لێ بخوات، ئەگەر پێیان ناکرێ باشترە ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن دەستلەکار بکێشنەوەو بڕۆن!

خەڵک نانی دەوێ، فەرمانبەر مووچەی نەبێ و مافەکانی بۆ دابین نەکرێ، ئەی بەچی بژی و ماڵ و منداڵی چۆن بەخێو بکات!

 پێش دە ساڵ خەڵک بانگەشەیان بۆ ئازادی بوو، کۆمەڵگە لەقۆناغێکی دیکەبوو، ئەوکات خەڵک ترسی لە دەسەڵاتی جووت حزبی کوردی بوو چارەنووسیان بەئاراستەیەکی خراپ ببەن، بەڵام دەرکەوت خراپتر کۆمەڵگەیان برسی کرد.

ئەمڕۆ خەڵکی نانی نیە، مووچەی پێنادرێ و خەریکە دەرگاکانی خۆشبەختی لێ دادەخرێ، کەچی هێشتا کەسانێکی نێو دەسەڵات پێیانوایە داوای مووچەو نانکردن پیلان و مووئامەرەیە!

لەلاشەوە قافڵەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسان و ماڵی بەرپرس و دیوەخانەکان هەر زیاد دەکەن، پاسەوانی بەردەرگاو سەرجادەکان چاو دەردەهێنن!

هەرێمی کوردستان، شەش ملیۆنە دوو هێندەی وڵاتی ئیتاڵیای شەست ملیۆن کەسی کەناڵی تەلەفزیۆنی و زانکۆ و دەرمانخانەو نووسینگەی خانووبەرەو کۆمپانیای حزبی هەیە!

ئەی ئەمانە بەپارەی کێ و بەچی بەڕێوەدەچن، گەر پارە نیە، ئەم دامەزراوەو کۆمپانیاو مێدیا بێ داهات و بەرهەمانە پارەیان لە کوێ هێناوەو بەچی بەڕێوەدەچن!

ڕووسی و ئۆکرانی و هاوڵاتی دەوڵەتەکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات هەڵدێن، هەتا ئێوارە بڵێ وڵاتانێکی جوانتان هەیەو ئازادی کۆمەڵایەتیان هەیە بۆ دانانیشن؟!

کابرا دەڵێت: چی لە جوانی بکەم نانم نیەو مووچەکەم بەشی هیچ ناکات، کەواتە برسێتی لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
سیپان حەمۆ بۆ فۆرین پۆلسی: یەکگرتنەوەمان بژاردەیەکی ناچارییە و سازش لەسەر دەستکەوتەکانی کورد ناکەین
ئۆجەلان بۆ عێراق و ئێزدییەکان: ئەگەر یەبەشە بچێتە ناو سوپای عێراقیشەوە، نابێت لە شنگال دەربکرێت
کەنەکە کەمپینێکی ملیۆنی بۆ ناساندنی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت
گۆڕینی چاڤی لاند بۆ پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبون و بازرگانی "سه‌رپێچییه‌كی نوێیه‌ له‌ بناری گۆیژه‌"
مه‌سرور بارزانی: سه‌بری ئێمه‌ش سنوری هه‌یه‌، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌ت پێكبهێنن
ده‌سته‌ی دەستپاکی: سزای زیندانی و پێبژاردن بۆ دو بەرپرسی "ئێستا و پێشو"ی دەستەی وەبەرهێنان ده‌رچو
ئاسایش: گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كوردستانی داعشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و 22 ئه‌ندامیمان ده‌ستگیركرد
ریاز و ئه‌نقه‌ره‌و ئیسلامئاباد رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی له‌ سعودیه‌
سەرەڕای گرژییەکانی گەرووی هورمز؛ هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەکانی پێش جەنگ تێدەپەڕێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×