شەڕ بەردەوامە!

شوان سدیق
  2025-10-09   

شەڕی غەززە ئەمریکاوئیسرائیل و چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەرامبەر حەماس بەناو ڕاگیراوە.

 بەناو قۆناغێکی ئاشتی دەستی پێکردوە، بەڵام شەڕ ڕانەگیراوە، ئەمریکا بەئارەزووی خۆی شەڕ دەکاو شەڕ ڕادەگرێت.

ڕاگرتنی شەڕ پێویستی بەدانوستان و نێوەندگیری لایەنی  سێیەمە بەڵام لەم شەڕە دووساڵیەی غەززە لایەنی سێیەم وەکو نێوەندگیر نیەو دادگای نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان، لەلایەن ئەمریکا لە پەلوپۆخراون و ڕۆڵیان بزرە.

 ئەم جەنگەی غەززە، لەسەدەی ٢١ بە یەکێک لە جەنگ قورسەکان دادەنرێ، تەنیا لایەنی خەڵکی سیڤیلی غەززە، کوژراوانیان بەدەستی ڕژێمی دینی جولەکەو ئەمریکا گەیشتۆتە نزیکەی هەشتا هەزار کەس. و شارێکیان وێران کردوە.

پێشتریش لە حەفتی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەیەکی جولەکە نشین و زیاتر لە هەزار کەسی کوشت، جگە لە بەدیلگرتنی ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی و کەسانی سیڤیلی جولەکە.

شەڕی غەززە، دەری خست ئەمریکا نایەوێ دەوڵەتێک بەناوی فەڵەستین هەبێ و ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی نێوەراست دروست بێ، بۆیە بەردەوام پێگەی ئیسرائیل بەهێز دەکاو خەڵکی بۆ دەهێنێ و بە پارەو چەک بەبێ حیسابات پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات.

ئەم جەنگە دوو ساڵیە، وڵاتانی ئەوروپیشی دابەشی دوو بەرەکرد ئەو حکوومەتانەی ڕاست و ناسیۆنالیزم ئیدارەی دەکەن، پاڵپشتی دەوڵەتی جولەکەو ئەمریکایان دەکرد.

باقی هاوڕای فەڵەستینیەکان بوون، بەگشتی ئەوروپا نەیتوانی ئابوڵقەی ئابووری و پارەدارکردنی ڕژێمی جولەکە ڕابگرێت.

شەقامی ئەوروپی توڕە بوون و ئێستەش توڕەن، لە حکوومەتەکانیان، دژی سیاسەتی پارتە ڕاستەکانن، کەپشتیوانی لەڕژێمی جولەکەو ئەمریکا دەکەن.

پارتە ڕاست و ناسیۆنالەکانی ڕۆژئاوا، درۆ دەکەن دەڵێن؛ ئەوان دژی ڕژێمی ئیسلامی و دینین، بەڵام هاوڕای ڕژێمی جولەکەن، کەواتە ناکۆکی ئەمان تەنیا لەگەڵ ڕژێم و پارتی ئیسلامگەرایە، نەک جولەکەو کریستیان!

ناڕەزایی شەقامی ڕۆژئاوا کاریگەری دەبێ بۆ سەر ڕێژەو پێگەی دەنگی پارتە ڕاستەکان لە داهاتوو زیانی زۆر دەکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×