قەزای هەڵەبجەیان هێناوەو کردوویانە بەپارێزگا، قەزاکانی شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادقیان لێ جیاکردۆتەوە. ئەمە چ جۆرە پارێزگایەکە؟ چی گەمژەیەک ئەم کارەی کردوە، رایبگرن باشترە، چۆن پارێزگایەکی بێ داهاتوو ئابووری ڕادەگەیەنن!
بەپارێزگابوونێک گەر لەڕووی جوگرافیاو ئابووری و ناوچەیەوە پێگەی بەهێزنەبێت نەبوونی باشترە، دەتانەوێ تەنیا بۆ ناو دەستکەوتی حزبی ئەم کارە بکەن، نەیکەن باشترە!
لەڕووی ئیداری و جوگرافی و ناوچەیشەوە، پێنجوێن و شارەزوور سەیدسادق تەواوکەری هەڵەبجە بوونە.
بەدرێژای مێژوو ئەو ناوچانە لەڕووی داهات و ئابووریەوە یەک بوونە، بەتایبەتی لەڕووی کشتوکاڵەوە.
هەڵەبجە، ناوچەی پێنجوێن و شارەزووری لێ دەربکرێ، بێداهات و ئابووری دەمێنێتەوە، مەگەر هەموو سەری ساڵێک لە یادی کیمیابارانی شارەکە، بانگەوازی سواڵ و سەدەقەیان بۆ بکرێت!
یەکێتی بەبوونی دوو مەرزی سنووری دەڵێت هەڵەبجە داهاتی هەیە، کام داهات؟ مەرزی سنووری شتێکی کاتیە، ئەگەر ئێستە قازانجی هەبێ؟ بەدڵنیایەوە قاچاخی بۆ خۆتانە!
دەکرا پێنجوێن، شارەزوور و سەیدسادق و هەڵەبجە پێکەوە پارێزگایەک بوونایە، ناوی پارێزگای "شارەزوور یان هەڵەبجە" پایتەختەکەیان ناوەندی هەڵەبجە بوایە!
سەدام بۆ کۆتایی بە هەڵەبجەو گوندوناوچەکانی دەورووبەر، هات پاش ١٩٨٨ هەڵەبجەی تازەی دروستکردو زەوی و خانووی دابەشکرد بەسەر هەڵەبجەی و شارەزوورییەکان.
ئەو دووژمنداریەی سەدام ئاشکراو دیاربوو، بۆ سڕینەوەی هەڵەبجە، بەڵام ئەو دووژمناداریەی سەرانی یەکێتی لەبەر خاتری چەند بنەماڵەیەکی حزبی لە پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزوور چونکە دژی چوونە سەر هەڵەبجە، یەکێتی پارێزگای هەڵەبجەی بچووکردەوە.
ئەگەر گاڵتەجاڕی نەبێت، بەبێ ڕاپرسی و ڕیفراندۆم چۆن سنوور جیادەکرێتەوە؟!
ئامانجەکەیان ئەوەبوو پارێزگایەک دروست بکەن، وەکو دەستکەوتێک بۆ خۆیان، پێویستە خەڵکی ناوچەکە قەبووڵی نەکەن!
shwansedeeq1@gmail.com