بۆنی قومار دێت!

شوان سدیق
  2025-03-05     2900

جۆرەکانی قومار دیارن، سەیر دەکەی کۆمەڵگەی ئێمەش خەریکە زۆر بەئاسانی تووشی دەبن.

ئێستە کە مانگی ڕەمەزانە بەئاشکرا چەند مێدیایەکی کوردی بانگەشە بۆ قومار دەکەن و خەڵکیش بەشدارن، بەناوی کۆمێنت و پەیوەندی کردن، گوایە ئۆتۆمبێل، یان گەشتی ئاینی و شتومەکیان بۆ دەردەچێت!

چیرۆکێکم خوێندەوە کەسێک لە ئیتاڵیا کارتێکی چەند یورۆی کڕیبوو، کەچی دوو سەد هەزار یورۆی بۆ دەرچووە، کەسانێک کۆمنێتیان نوسیبوو هەزارجار کارتیان کڕیوەو هیچیان بۆ دەرنەچووە!

هەندێکی دیکەش نووسیبویان قوماریان لای هەموومان شیرین کردوە، بۆمان تەرک ناکرێت، تەنانەت بەپۆست و نامەش بۆمان دەهێنن بۆ ماڵەوە!

لەڕۆژئاوا زۆرکەس ژیانی لەسەر قومارە، ئەم قومارە ڕەنگ و ڕووی زۆرە، سەدان جۆری هەیە هاوشێوەی شیرینی و کحوول و دوکەڵ بەردەوام داهێنانی تێدا دەکرێ بۆ ئەوەی بەسادەی بچێتە نێو کۆمەڵگە.

یەکەم: بەشداری لە پرۆگرامێکی دەرەچێ و گرەو لەسەر کاڵاو شتومەک.

دووەم: پێشبینی و بەشداری لە پرۆگرامێکی مێدیای زۆرترین کۆمێنت بنووسی دواتر تیروپشک!

سێیەم: پارە گۆڕینەوە لەکارت بانکێک بۆ کارتێکی دیکەو ئاڵوێڵی دراوی جیاواز لە پێناو بڕە پارەیەک.

چوارەم: کڕینی کارتی یاری و دیاریکردنی ئەنجامێک لە پێناو  بڕە پارەیەک.

پێنجەم: دراوی پای و جۆرەکانی دیکە بەناوی سیگناڵ و خاڵ و زیادکردنی چالاکیەکان کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێ، هەر بە موبایلی بەکارهێنەر بەرهەم دەهێنرێ، بەشێوەیەکی زۆر سەربەخۆ و بەبێ هیچ تێچونێک.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×