حەوت خاڵی گرنگ بۆ ئێران

شوان سدیق
  2024-09-12     232

سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە عێراق و هەردوو هەرێمەکەی زەردو سەوز ژمارەیەک دیدارو گفتوگۆی کرد.

سەردانەکەی سەرۆکی ئێران بۆ عێراق، ڕۆژانی ١١و١٢ی سێبتەمبەری ٢٠٢٤ سەردانێکی پڕ پڕۆتۆکۆلی حکوومی و سیاسی و خێزانی و دیداری جیاوازبوو، هەنگاوێکی باش و بەسوودی ئابووری و سیاسی و ئەمنی بوو بۆ خۆیان!

یەکەم: ئێران دەیەوێ سوودی ئابووری خۆی لە عێراق ساڵانە بگەیەنێتە زیاتر لە ١٠ ملیارد دۆلار و عێراقیش وەکو دەروازەیەکی گرنکی ئاووری بەکاربهێنێ چونکە تاران ئابڵوقەی ئابووری نێودەوڵەتی لەسەرەو توانای بارزگانی سنووردارە.

دووەم: ئێران نزیکەی ١١ ملیارد دۆلاری گاز و شتی دیکە لای عێراقە دەیەوێ وەری بگرێتەوە.

سێیەم: ئێران نەرمی دەنوێنێ بەرامبەر ئەمریکاو ئیسرائیل نایەوێ ئەمریکا لە عێراق ڕێگری لێ بکات.

چوارەم: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ئێران دەیەوێ زۆنی زەرد وەکو هاوپەیمانی تورکیاو ڕۆژئاوا کێشەی بۆ دروست نەکاو هاوکاری بێت.

پێنجەم: سەرۆکی ئێران بۆ ئەوە چووە سەردانی سلێمانی، دڵنیای بداتە یەکێتی ئەوان هاوشێوەی زۆنی زەرد یەکێتیان بەلاوە گرنگەو هەر لە سلمانیش پەیامێکی بەگوێ پارتی دیمووکرات، کە یەکێتی بەلای ئێرانەوە گرنگەو ئیدی ئێوەش ئەمە لەبەرچاو بگرن، هەر گەمەیەک دژی بەرژەوەندی یەکێتی و ئێران بێ ئەوان تێکی دەدەن!

شەشەم: ئێران بەڕوونی لەنزیکەوە بە پارتە نەیارەکانی واتە پارتە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی گوت: شوێنتان پێ لەق دەکەین و لە سلێمانیش دەرتان دەکەین، ئەوەی بمانەوێ یەکێتی بۆمانی دەکات، ئێوەش حیساب و کیتابی خۆتان بکەن!

حەفتەم: سەردانی مەسعود پزیشکیان و ئێرانیەکان، سەردانێکی گرنگ بوو ئەوان جگە لەوەی دەیانەوێ پەیوەندی باشی ئابووری وسیاسی و ئاسایشیان هەبێ لەگەڵ عێراق و هەرێم، پرسی کوردیشیان بەلاوە گرنگە.

کورد لەئێران کاریگەری هەیە لەئاستی ناڕەزایەتییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە ئەوەی دەرخست ڕۆژهەڵات بۆ ئێرانی ئێستەی کۆماری ئیسلامی کاریگەری هەیە.

سەرۆکی ئێران لە گەشتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان هەولێر و سلێمانس لەنزیکەوە کوردی بینی لەو بەشە ئازادکراوە، پەرت و بڵاو پڕکێشەی سیاسی و ئابوورین و توانای خۆ ڕێکخستنیان نییە، بۆیە ناتوانن بیانپەرژێتە سەر بەشەکانی دیکەی کوردستان و کوردەکانی سوریا، ئێران، تورکیا ڕێکبخەن لەدژی دەسەڵاتدارانی ئێران وتورکیاو سوریا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×