لە شەنگال گفتوگۆی ڕۆژنامەوانیم بەجیا لەگەڵ حەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆکرد بەشی زۆری قسەکانی کاک قاسمم بڵاونەکردەوە، کەڵکی نەبوو!
دەربارەی ئەو لێدوانە نوێیەی قاسم شەشۆ هێرشی کردە سەر بکەرانی جینۆسایدی ئێزدیەکان بەناوی ئیسلام بەشێکی زۆر تەواوە، ئەو لەشوێنی خۆی قسەی کردوە.
گومان لەوەدانییە ئەو فۆڕمەی داعشی لەسەردامەزراوە فۆڕمێکی ئایینیەو بەناوی ئیسلام و ئایین، کاریکردوەو کار دەکات، یەک لەوانە جینۆسایدکردنی ئێزدیەکان!
هاوشێوەی دەوڵەتانی ئێران و تورکیاو لەژێر ناوی ئایینی ئیسلام سیاسەت دەکەن، وەکو دیارە گەلانی کورد و هتد. دەچەوسێننەوە، سەدامیش کوردی ئەنفال کرد، ئەردۆگان بەناوی ئایین چووە سەر سوریاو عەفرینی تاڵانی کرد!
ئەوە هەڵەی کورد خۆی بوو، نەیتوانی ئەنفال بکاتە چەکێک بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە، نەیتوانی ئەنفال هاوشێوەی هۆلۆکۆست بکاتە چەکێک بۆ بەرگری لەخۆی و نەتەوەو ژینگەو رووئیایەکی ڕوونی هەبێ بۆ پاشەڕۆژی!
گرفتی سەرەکی کەسانێک ئەوەیە قسەی ڕاستیان پێ هەزم ناکرێ!
لەبری ئەوەی هاوڕابن و ئەوانیش دژایەتی خراپەو تیرۆر بکەن، کەچی پشتیوانی لەتیرۆر دەکەن، ئەمە هەڵە گەورەکەیە!!
دەبوو پاش کەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، ئێزدیەکان بەفۆڕمێکی نوێ بگەڕابانایەتەوە بەڵام ئەوان بوونە خۆراکی پارتی، پەک، حەشدی شەعبی، ئاغاو میرەکان.
ئەمانە نایانەوێ ئێزدییەکان خاوەنی خۆیان و بڕیاری سەربەخۆی خۆیان بن.
بەڵکو کار لەسەر ئەوە دەکەن ئینسانی ئێزدی وەکو مورید و نۆکەر بەشوێنیانەوە بن.
ئێزدیەکان، دەبوو ئێستە خاوەنی سەربەخۆی و بڕیاری خۆیان بوونایە نەک وەکو ئێستە پەرت و بڵاو!
دەبوو ئێستە ڕوانگەیەکی پەروەردەی جیاواز و ڕێگایەکی نوێیان بدۆزیبایەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو کۆمەڵگەو ئایینەکانی دیکەش.
بەتایبەتی موسوڵمانان و لەنێو موسوڵمانانیش ئیسلامی سیاسی و ڕێکخراوەکانیان!
داعش وەکو ڕەوتێکی ئیسلامی چۆن ئێزیدی دەکوشت و جینۆسایدی کردن، موسوڵمانیشی دەکوشت، خەڵکی کریستیان و کاکەی/هاواریشی دەکوشت، ئەمە ڕاستیەکەیە!
بەڵام کێشەی هەندێ لەموسوڵمان بەتایبەت سیاسیەکان و ئەوانەی نان بەناوی دینەوە دەخۆن ئەوەیە نایانەوێ بچنە بەرەی زووڵملێکراوان دان بەراستیەکان بنێن بەڵێ؛ "داعش موسوڵمان بوون بەڵام نەفرەتیان لێ دەکەین و تیرۆر ڕەتدەکەینەوە!!
ئێزدیەکان، بریندار و قوربانین ئەوان پێویستان بەوەیە مافی چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن، ئەوان ئەو مافەیان هەیە دڵنیابن لەوەی دووبارە ڕەوتێکی دیکەی ئیسلامی جینۆسایدیان ناکاتەوە!
تائێستە چی دڵنیایەک دراوە بەئێزدیەکان کەدووبارە جینۆساید ناکرێنەوە؟ چۆن بۆ ئێزدیەکانی دەسەلمێنن دڵنیابن جینۆساید ناکرێتەوە، ئەمە وەڵامی پرسیارەکەیە!
ئیدی هاتوو هاوارو جنێودان بەئێزدی و قاسم شەشۆکان، هیچ سوودتان پێناگەیەنێ تەنیا سەلمێنەری ئەوەیە پشتیوانی لە بکەرانی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەن!!