گۆیژە و پۆسیتانۆی ئیتاڵی

شوان سدیق
  2024-05-31     256

چەند پەیجێکی حزب و مێدیایەکی یەکێتی و کۆمپانیاکانی حزب، بانگەشەی ئەوە دەکەن، مۆدێلی پۆسیتانۆی ئیتاڵیا لە گۆیژە دووبارە دەبێتەوە، ئیدی ئەم هەڵاو هوریایەی بۆچیەو ڕقتان لە ئاوەدانکردنەوەی سلێمانییە!

ڕەخنەم لەپارتی سەوزی سلێمانی نییە، پاڵپشتی پرۆژەی ڕووحانی گۆیژە دەکەن!

دیارە ئەوانیش وەکو یەکێتی+سۆشیال دیمووکرات و پارتی دیمووکرات و حزبی دادگەری و نەوی نوێ پێچەوانەکانیان ڕاستن!

باوەڕناکەم کەس ڕقی لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی بێت، ئەوانەی زەوی گشتی و مووڵکی میلەت تاپۆی سەر سەرمایەداری حزبی دەکەن، ئەمە خۆی ڕقبوونەوەیە لە نیشتمان وخیانەتیشە.

گروپێکی کەمی سوودمەند و دەهۆڵ لێدەری حزب و نزیک کەسانێکی دەستڕۆیشتوو گلاونەتە نێو مێدیاو ئۆرگانە جیاوازەکان زۆر بێشەرمانە خەریکی چەواشەکارین و دەیانەوێ پێمان بڵێن ئێمە دۆستی وڵات و ئاودانکردنەوەین!

ئەوە زانیمان پرۆژەکەی بناری گۆیژەو دەوروبەری زەویەکانی مووڵکی گشتین و دراون بەکۆمپانیای

و شەریک وهاوبەشی  حزب.

ئەوانەش پشتیوانی پرۆژەی لەم شێوەیە دەکەن کەسانێکی سوودمەندن و شوێنکەوتوانی حزب و گروپە بەناو سەرمایەدارەکانن.

لە کوردستان شتێک نییە بەناوی کەرتی حکوومی، کەرتەکان هەمووی بەتایبەت و شەخسی کراون، سیاسەتی ئابووری گۆڕدرا بۆ بەنیولیبراڵیزم!

ئەگەر لانیکەم ئابووری هەرێم ئابووریەکی تێکەڵ بوایە حکوومەت خۆیشی پرۆژەی گەشتیاری و وەبەرهێنانی هەبووایە دەکرا ئومێدت پێی هەبێ بەرژەوەندی گشتی ڕەچاوکرابایە.

بەڵام کەرتی تایبەت و بەتایبەتی کەرتی حزبی هاوشێوەی ئەم پرۆژانەو ئەوانەی شاسواری چاڤیلاند کەهی خەڵکە و پرۆژەکان لە سنووری هەولێریش داهاتوویەکی باشیان بۆ کۆمەڵگە نابێت!!

 بابزانین پۆسیتانۆ لە ئیتاڵیا کەوتۆتە کوێ و هی کێیە؟ حزبیەکان دەڵێن گۆیژە وەکو ئێرەی لێدەکرێت!

شارۆچکەی پۆسیتانۆ دەکەوێتە ناوچە کەناراوی و گەشتیاریەکانی سنووری ئەماڵفی لە باشووری ئیتاڵیا.

لەڕووی ئیداریەوە سەربەهەرێمی کامپانیایە پایتەختەکەیان شاری دڵگیری ناپۆلیە.

پۆسیتانۆ مێژووی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بۆ سەدەی ١٣ و پێشتر دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی پێنج هەزار کەسێک دەبێت.

ژمارەیەکی زۆر شوێنی پشوو و گەشتیاری تێداکراوەتەوەو بۆتە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ.

خەڵکی ئەم شارۆچکە بچووکە بەگەشتیاریەوە سەرقاڵن و سوودی لێ وەردەگرن.

ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردان و هاتووچۆی ناوچەی پۆسیتانۆ وئەمالفی دەکەن.

زۆربەی خانووەکانی پۆسیتانۆ لەسەر یەک دروستکراون و بەڕووی دەریادا دەڕوانن.

خانووەکان هی هاوڵاتیانن، نەک هی کۆمپانیایەکی تاکەکەسی و سەرمایەدارێک.

هەموو کەسێکش دەتوانێ خانوو یان دووکان و هۆتێل لەم ناوچەیە بکڕێ و ئازادە چۆن گۆڕانکاری بکات.

بەڵام بەپێی ڕێنمایی شارەوانی چونکە خانوو لەم شوێنانە زیاتر بەشی دەرەوەی پەیوەستە بەڕووی گشتیەوە نابێ خاوەن مووڵک بەویستی خۆی دەستکاری بکات.

ئێسته تێگەیشتن جیاوازی پۆسیتانۆی ئیتاڵیا و پرۆژەکەی سنووری گۆیژە چەند جیاوازیان زۆرە!!

جیاوازیە بنەڕەتی و گشتیەکان ئەوەیە لە کوردستان ڕۆح و ئیرادەی موڵکی گشتی و کەرتی گشتی نەما هەمووی فرۆشراوە حزب دەستی بەسەرداگرت و کردیان بەناوی نزیکەکانی خۆیان!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×