غازی ڕوسیا ئەوروپای دابەشکردوە!

شوان سدیق
  2024-05-23     271

هاوردەکردنی غازی ڕووسیا کەمیکردوە بەڵام بەردەوامە، ئەمەش هۆکاری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بەشێک لەوڵاتە ئەوروپیەکان، هێشتە بەدیلی سووتەمەنی مۆسکۆیان نەدۆزیوەتەوە.

ڕووسیا تا پێش جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیا زۆرینەی پێداویستیە سوتەمەنیەکانی ئەوروپای دابین دەکرد واتە ٥٣٪ زیاتر.

پاش دوو ساڵ شەڕفرۆشتن و جەنگی ڕووسیا بەڕابەرایەتی پۆتین لەگەڵ ئۆکرانیا بەرەی ڕۆژئاوا پشتی لەڕووسیاکردو ئابڵوقەی ئابووری خستەسەر مۆسکۆ!

ئەوروپا دەیەوێ بازرگانی سووتەمەنی لەگەڵ ڕووسیا ڕابگیردرێت، بەڵام ئەمە بۆ هەندێ وڵات ئاسان نییە. ئەدی بەدیل چییە؟!

ئیتاڵیا وەکو کڕیارێکی سەرەکی سوتەمەنی ڕووسیا چەند گرێبەستێکی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی کردوەو دەیەوێ پێداویستیەکانی لەوڕێوە دابین بکات.

پێشبینی دەکرێ تاکۆتای ئەمساڵ ئیتاڵیا بگاتە قۆناغێکی چارەسەری پرسی سوتەمەنی.

لەچوار چێوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەفریقا ئیتاڵیا یەکەمین پرۆژەی پەیوەندی کارەبایی لەگەڵ وڵاتی تونس بەبڕی ٨٥٠ ملیۆن ئیورۆ پەسەند دەکات..

هێڵی کارەبای هەرێمی سیچیلیا-توونس 220کم بڕی 600 مێگاوات کارەبای ڕاستەوخۆ دەبێت.

 هێڵی کارەبای نێوان کاستێلڤێترانۆی سیچیلیا و ملابی  تونس، ئیتاڵیا و ئەفریقا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ بۆ ئیتاڵیا دەگێڕێت.

پەیوەست بەپەیوەندی وڵاتانی ئەوروپا پەیوەندیان لەگەڵ ڕووسیا بەپێی ڕاپۆرتی نوێی ئەوروپا وڵاتی ئیتاڵیا لەگەڵ وڵاتانی سلۆڤاکیا، نەمسا، هەنگاریا لە نێو ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپان دەبێ تا کۆتایی ئەمساڵ بەدیلێک بۆ غازی ڕووسیا بدۆزنەوە.

ئیتاڵیا ڕایگەیاندوە، هەوڵدەدەن بەدیلێکی گونجاو بۆ غازی ڕووسیا بدۆزنەوە، بۆ وڵاتانی دیکە قوورسترە!

ئیتاڵیا پەیوەندیەکانی فراوانتر دەکات، بڕیارە وڵاتی جەزائیر هەناردەكردنی غاز بۆ ئیتاڵیا لە نۆ بۆ ١٠ ملیار مەتر سێجای ساڵانە زیاد دەكات، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بڕی ٢١ ملیار مەتر سێجا غازی لەو وڵاتە كڕیوە..

دیارە لە ساڵی ٢٠٢١ یەکێتی ئەوروپا بڕی ئەو غازەی لەڕووسیا هاوردەیکردووە گەیشتۆتە ٤٥% بەڵام ساڵی ٢٠٢٢ ئەو بڕە بۆ ٢٤% دابەزیوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٣ کەمترە ڕێژەی هاوردەکردنی غازی ڕووسیا ١٥%یە....

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×