حەشد، حەشر بە عێراق دەکات!

شوان سدیق
  2024-02-08     389

حەشدی شەعبی لە عێراق، وەکو سوپای پاسداران لە ئێران و سوپا لە تورکیا ڕۆڵی سەرەکی هەیە!

حەشد لەنێو پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی داریش ئامادەی هەیە!

لە تورکیا ئەردۆگان هاتە دەسەڵات زۆر دەترسا لە سوپا، لەکۆتایش سوپا کودەتای بەسەرداکردو خەریکبوو سەربکەون، دواتر زانی بەبێ سوپا ناتوانێ بەردەوام بێ هەستا سوپای خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی..

سەرکۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران پەنجەی حەشدیان پێ ناشکێ ناتوانن داوا لە حەشد بکەن واز لە کاری ئاژاوەگێڕی بهێنێت!

کاتێک لویس ساکۆ نوێنەری ڤاتیکان لە عێراق، ڕەیان کلدانی لیوا لە ڕیزی حەشدی شەعبی بەگەندەڵ و پیاو خراپ وەسفکرد.

ڕەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابیلۆن، کە پارتێکی مەسیحیە لە دەشتی نەینەوا و باڵی سەربازییەکەی لیوای 50ی هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبیە.

حەشد و ڕەیان فشاریان خستە سەر لەتیف ڕەشیدی سەرکۆمار ئەویش ناچاربوو مەرسوومی نوێنەری ڤاتیکان هەڵبووەشێنێتەوەو لە عێراق دەریبکات!

"حەشدی شەعبی (بە عەرەبی: الحشد الشعبي)، ڕێکخراوێکی چەتری عێراقییە کە دەوڵەتی عێراقی سپۆنسەری دەکات.

نزیکەی ٦٧ کوتلەی چەکداری جیاواز لەگەڵ نزیکەی ١٢٨ ھەزار چەکدار پێکھاتووە، کە زۆربەیان گروپی موسڵمانی شیعەن، گروپەکانی موسڵمانی سوننە، مەسیحی و ئێزیدیش لەخۆ دەگرن.

بەڵام لێکۆڵینەوەیەک بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەرکەوت کە نزیکەی ٦٠ ھەزار کەسیان سەربازی ڕاستەقینەن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە ٧٠ ھەزاریان "سەربازی شاراوە. ویکیپیدیا"...

ئەمریکا بەردەوامە لە بۆردوومانی گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی وردە وردە سەرکووتیان دەکات٫ بەردەوامیش دەبێ بەڵام لە نێویان نابات، باشیش دەزانێ ئەم هێزە ئێرانیزمن، بەناوی عێراق و ئێستەش دەسەڵاتیان لە عێراق هەیە!

بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی و گروپەکان لەعێراق، وەکو بۆردوومانکردنی کۆشکی لەتیف رەشید سەرکۆمارو بارەگاکانی سەرۆکوەزیران سودانی و پەلەمانتارە پڕمووچەو گیرفان گەرمەکان وایە چوونکە حەشدیش بەرگێکی یاسایی بەسەرکراوە.

بێدەنگی عێراق، بەرامبەر سەرکوتکردنی هێزەکانیان، مایەی بێدەسەڵاتیە، عێراق وڵاتێکی بێسەروبەرو بێ سیستەمە، لە کاتی دروستبوونی حەشد وەکو بەدیلی سوپای نیشتیمانی عێراق بەم دۆخەی ئێستە رازی بووە.

لە یاسای بوودجەی ساڵی2021ی عێراق بڕی 3,7ترلیۆن دینار بۆ مووچەی حەشدی شەعبی دانرا، ئەو هێزە عێراق/ ئێرانیەی ئێستە بەلای ئەمریکاوە جێی مەترسین و کەوکوژی بۆیان دادەنیشێ هەر کاتێ هاتبەسەریدا گورزێکیان لێ دەوەشێنێ بەڵام هەر حەشد عێراقیش بەڕێوەدەبات! 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×