شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە ژمارەی كوژراوانی فەلەستینییەکان زۆر زیادی کردوە.
بەگوێرەی ئاماری نوێ لە غەزە نزیکەی (20) هەزار كەس کوژراون، جگەلە کوژراوانی هاوڵاتی ئیسرائیل و سەربازی ئیسرائیلی..
جەنگەکە بەردەوامە وڵاتانی دونیا دابەشبوونە بەسەر دوو بەرەو بەرەی نێوبژیوانی زۆر لاوازە، تاقەتیان بەسەر جەنگەکەدا ناشکێ.
هۆکاری بەردەوامی جەنگەکەو ملنەدانی ئیسرائیل بۆ بەردەوامی جەنگ ڕۆژئاواو ئەمریکایە ئەوان پێیانباشە ئەم جەنگە بە لەنێوبردنی حەماس وەکو هێز هەم وەکو ئیدارەی ئەم بزووتنەوە چەکدارییە لە سنووری کەرتی غەزە کۆتایی پێبێت!!
دیارە جەنگەکە هەر ئاستی ئیسرائیل و فەلەستین نییە، لە ئاستی نیودەوڵەتی و ناوچەیش لێدوانی تووندی دژ بەیەک دەدرێت.
سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان دژی ئیسرائیل هەڵمەتێکی مێدیای ڕاگەیاندوە، ناوە ناوە ئەردۆگان پەنجەی بەرز دەکاتەوەو بە نێتانیاهۆ دەڵێت؛ تو بەهیتلەر دەچیت!
بەپێی هەواڵەکانی مێدیاش نێتانیاهۆ وەڵامی ئەردۆگانی داوەتەوەو ئەویش دەڵێت؛ بیر لە کوشتن وجینۆسایدی کورد بکەوە!!
وڵاتانی داگیرکەر و بکوژ هەمیشە لە ململانێیەکانیان خەڵکی دیکە وەکو قەڵغان بەکاردێنن، خۆ ئەگەر بەراوردی ئەردۆگان و نێتانیاهۆ بکەین تاوانەکانی ئەردۆگان زیاترە بڵام وەکو یەک تاوانباری جەنگن!!
ئەو شوپهاندن و ناوهێنانەی هیتلەر و مۆسۆلینی بەرامبەر بەیەک دەستەواژەیەکی لاوازی سیاسی و دیبلۆماسیە، بێ کارتی فشارە، هیچی لێ سەوز نابێ!
ئەردۆگان باسی هیتلەر دەنا مووستەفا کەمال ئەتاتورک دوو هێندەی مۆسۆلینی ئیتاڵیا تاوانی کردوە.
لە یاداشتەکانی ئەدۆلف هیتلەری ڕابەری نازیەکانی ئەڵمانیا هاتووە ئەتاتوورک مامۆستای مۆسۆلینی ئیتاڵی و منیش هاوڕێی مۆسۆلینیم کەوایە بەپێی ئەم گێڕانەوە ئەتاتوورک مامۆستای هەردوو دیکتاتۆری ئیتاڵی و ئەڵمانی بووە.
بەڵام پاش جەنگی دووەم ئیتاڵیاو ئەڵمانیا لەڕێگەی پەرووەردە هەر یەک لە مۆسۆلینی و هیتلەریان خستە نێو پڕۆگرامی خوێندن و کاریان لەسەر ناشرینکردن و مەترسی فاشیزم کرد بەپێچەوانەی تورکیا تائەمڕۆش ئەوان شانازی بە فاشیزمی ئەتاتورکەوە دەکەن!