پارتە هاوبەشەکانی نێو ئیدارەی ڕۆژئاوا، بەهاوبەشی لایەنی دیکە، گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی بۆ ئیدارەی بەناوی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سوریادەر کردووە.
ئەمە دەستوورێک نییە بەناوی دەستووری هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان، دەستوورێکە بەناوی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی (12/12/2023 دەرچووە بریتییە لە 134 مادە) ڕێکەوتنێکی سیاسی دەوێ لەگەڵ ڕژێمی دیمەشق ئەگەر بکرێت، سوریایەکیی یەکگرتوویان بەلاوە گرنگە!
لەم گرێبەستە باسی نەتەوەیەک بەدیاری کراوی نەکراوە، هەڵبژاردنی زۆرینەی دیموکراسیانە ڕەچاو کراوەو زمانی عەرەبی پاشان کوردی و ئەوانی دیکەش زمانی فەرمین.
بەپێی مادەی 91 جوگرافیای هەرێمەکەش بەم شێوەیە دیاریکراوە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سوریا: لە حەفت پارێزگا پێکدێ بریتین لە(دێرئەلزور، تەبەقە، ڕەقە، فورات، منبج، عەفرین، شەهبا).
بڕوواننە 10 ماددەی بنەڕەتی ئەم گرێبەستەی خۆبەڕێوەبەری.
مادەی یەکەم: ڕاگەیاندنی ئەم گرێبەستە کۆمەڵایەتییە بۆ خۆبەڕێوەبردنی دیموکراسیانەیە لە نێو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی/ سوریا.
مادەی دووهەم: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی/سوریا پێویست دەکات ئەم سیستەمە بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی لەوانە: ئازادی و دیموکراسی، پرسەکانی کۆمەڵایەتی و ژنان.
مادەی سێیەم: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات سوریا پەرە بە کۆمەڵگەی ئیتیکی-سیاسی دەدات و کار بۆ چەسپاندی دەکات، لەگەڵ پرەنسیپەکانی دیموکراسی لە بەرامبەر مۆدێرنێتی سەرمایەداری.
مادەی چوارەم: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات/سوریا شەرعیەتی خۆی لە ئیرادەی خەڵک و کۆمەڵگاکانەوە لەسەر بنەمای بەشداری ئازاد و یەکسان و لە ڕێگەی ڕاستەوخۆی هەڵبژاردنی دیموکراتی وەردەگرێت.
مادەی پێنجەم: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات/سوریا بەشێک دەبێت لە کۆماری سوریای دیموکرات.
مادەی شەشەم: هەموو زمانەکانی ئاخافتن لەنێو باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات/ سوریا لە بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و کولتووری یەکسانن.
بۆ هەر گەلێک یان گروپێک مافی خۆیەتی بە زمانی دایکی ژیانی ڕێکبخات.
مادەی حەفتەم: زمانەکان: وەکو (عەرەبی، کوردی، سریانی، زمانی فەرمی دەبن لە نێو ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری.
مادەی هەشتەم: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات/ سوریا، ناوەندێکی تایبەتی هەیە و ئاڵایەکی هەیە کە شانبەشانی ئاڵای کۆماری سوریای دیموکرات هەڵکراوە. خاوەن لۆگۆی خۆیەتی بەپێی یاسا ڕێکدەخرێت.
مادەی نۆیەم: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات/سوریا پرەنسیپەکانی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری خۆی پەسەند دەکات...
تێبینی: دەستوور/گرێبەست/عەقد/ بەئیتاڵیش کۆستیتوزیۆنێ) هەمووان یەک واتایان هەیە.