٭ نەیتوانی هێزە میلیشیاکانی حزب یەک بخات.
٭ هێزی ئەمنی کاریگەری حزبی و شەخسی نێوحزبی زیاتر پێوە دیاربوو.
٭ پرسی گەنجان و کۆچ، بەتایبەتی کێشەی بێکاری لەنێو گەنجانی پێ چارەسەر نەکرا.
٭ چاکسازی لەکەرتی تەندروستی، پەروەردەو ئابووری کەسێ سێکتەری گرنگی وڵاتن، کەچی بۆخۆتان شاهیدی دەدەن هەر سێ سێکتەرەکە کەڵکی نییە!
٭ ئازادی ڕادەربڕین و ئازادیە گشتیەکان پاشەکشەیکرد ئیسلامیەکانیش بەرەیەکی دژی مافی مرۆڤیان کردەوەو سەرکەوتووش بوون.
٭ ئۆپۆزسیۆنی ساختەو دەستی دوو گەشەیکرد کاریگەریان خستۆتە نێو کۆمەڵگە کەس متمانەی بەسیاسەت و ئۆپۆزسێۆنی جدی نەبێ.
٭ هێزەکانی نێودەسەڵات متامانەیان پێکەوە نەبوو وەکو تیمێک کاریان نەکرد و هەر کەس بۆ خۆی لەئاوازێک دەیانخوێند.
٭ کاریگەری وڵاتانی دراوسێ لەڕووی پێشێلکردنی ئاسایش و هەناردەکردنی مادەی هۆشبەر وکاڵای خراپ بۆ هەرێمی کوردستان، بەئاشکرا دیاربووە.
٭ ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان زیاتر پەراوێز خران و دوورتر کەوتنەوە لە هەرێم وەکو پێویست ئاوڕیان لێ نەدرایەوە..