لەنێۆ گێژاوی سیاسی و ململانێی مەزهەبی و نەتەوەی، هێزە ئایینی و فۆندەمێنتالیزمە شیعی و سوونیەکان هەوڵدەدەن کاریگەری خۆیان بەسەر کۆمەڵگە بسەپێنن.
هەوڵی هێزە ئایینیەکان لەخوارەوە واتە لەنۆرمە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەست پێدەکەن، پاشان دەست بەسەر کۆمەڵگادا دەگرن.
باکەمێک بگەڕێینەوە، بۆ خوێندنەوەی ئەم هەواڵانە: "پارێزەرە ژنەکانی عێراق تەنوورەی کورت و جلی تەسکیان لێ قەدەخە دەکرێت: "دەبێت جلەکانتان گونجاو بن".
+ بەگوێرەى یاسای داهاتى شارەوانییەکان کە 22ى شوباتى 2023 بڵاوکرایەوە، هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە قەدەخە دەکرێ، سزاکەشی لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نابێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نابێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە 14 سکاڵا لە دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراقە کە تێیدا داواى هەڵوەشاندنەوەى هەردوو یاساى خواردنەوە کحولییەکانى ساڵى 1931 و یاسای داهاتى شارەوانییەکانى ساڵى 2023 دەکەن...ڕووداو.
ئەگەر سەریری هێزە سیاسیەکان بکەین بەکوردیشەوە لەنێو پەرلەمانی بەغدا، زۆر بێدەنگ و بێئاگان، تەنانەت هیچ پرۆژەیەکیان نییە بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی مەترسی شیعەو پلانی ئێرایزم بۆ سەر گیانی عێراقیەکان.
دیارە کورد تەنیا بوودجەو نەوت ومووچەیان لەبیرە، هیچ پلان و کاردانەوەیەکیان دژی هەوڵی هێزە ئایینیەکان، بەتایبەتی شیعە نییە کەخەریکی خۆ سەپاندنن!
ئەوەی تایبەتە بەهەرێمی کوردستان، من لەگەڵ ڕێکاری یاساو کارگێڕیم دژی (جگەرە، نێرگەلە، کحوول) پێویستە لەبری قەدەغە میکانیزمێکی گونجاو هەبێ بۆ ڕێکخستنیان. بۆ بازرگانی و کڕین و فرشتن و بەکارهێنانیان.
بۆنموونە:
+ باجی زۆریان لەسەر دابنرێ.
ڕێگا نەدرێ تەمەن خوار 18 ساڵ کڕین و فرۆشتن بەم مادانەوە پێوە بکەن.
+ شوێنی گونجاویان بۆ دیاری بکرێ بۆنموونە بۆ هەر بازنەیەکی پێنج هەزار کەسی نیشتەجێبوون تەنیا یەک نێرگەلە، باڕ و کافتریا هەبێ ئەویش لەشوێنێک نزیک نەبێ لە قوتابخانەو شوێنی نیشتەجێبوون.
دیارە ئەم مادانە راستە زیانی تەندروستی و ژینگەیان هەیە بەڵام بۆتەوە شتێکی باوە و پێویستی بۆ هەندێ کەس.
دەشێ حکوومەت سوودی ئابووری لێ وەربگرێ و خەڵکیش سوودمەند بێ چونکە مادەکان بەشێکن لەسێکتەری گەشتیاری و کشتوکاڵیش...
ئەگەر ئیدارەیەکی باشی هەبوایە دەبووایە سەد کارگە لە کوردستان کرابێتەوە، هی شەرابیش ئەی بۆ بەدواداچونێک ناکەن بزانن ساڵانە ملیۆنان لیتر شەرابی خراپی وڵاتانی ناخۆنەوە.
خۆ نایشزانن لەچی دروست دەکرێ بەڵام پارەکەی دەچێتەوە گیرفانی دەوڵەتمەدارانی نەوەکانی عوسمانلی و هتد!
وڵاتێکی وەکو ئیتاڵیا، داهاتی ئەمساڵی هەناردەکردنی شەراب بۆ دەرەوە نزیک دەبێتەوە لە هەشت ملیارد ئێورۆ دیارە ڕێژەی 12% زیادیکردووە، پاش کۆرۆنا..
بەگشتی، داهاتی هەناردەکردنی خۆراک و بەرهەمی کشتوکاڵی نزیکەی 59 ملیار یۆرۆ دەبێ بەڕێژەی 16% زیادیکردووە.
پێداویستی ناوخۆی پڕ دەکاتەوە، ئەمە بۆ کوردستانیش گرنگە وابێ ئەگەر ئیدارەو دەوڵەتداری هەبێ بەڵام ئەوەی هەیە نەئیدارەدانی پێدەکرێ نە دەوڵەتمەداریشە.
ئەمڕۆ هێزە شیعە ئێرانیزمەکان هەموو دەوڵەت و دەوڵەتداریان لە سەرکوت و لەقاودانی تاکی عێراقی کۆکردۆتەوە، ئەوان دەترسن لە ئازادی و ڕۆژبەڕۆژ سیناریۆی ئێران لەعێراق دووبارە دەکەنەوە.
دیارە کۆمەڵگەی عێراقی وەکو کۆمەڵگەی ئێرانی نییە زوو خۆیان ڕادەست دەکەن و ناچار دەبن بە بڕیارەکانی هێزە ئاینییە تووندڕەوەکان!!