شوان سدیق: یەنک٫ بەناوی شەفافیەت و پدک چاکسازی دەیانەوێ کات بکوژن لەبەرژەوەندی مانەوەیان لە دەسەڵات، هەندێ کەسیش بە تەڵەکەوە بوونەو ڕیکلامیان بۆ دەکەن!
نیشتیمان پەروەرە گەندەڵەکانی ئەمڕۆ، پدک بەناوی چاکسازی و یەنکیش شەفافیەت دەیانەوێ درێژە بە بەردەوامی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بدەن.
هەردوو حزبەکە، زۆر دوواکەوتن لەوەی بێن باسی چاکسازی و شەفافەت بکەن، بگرە ئەگەر ئیسڵاحخوازبن خۆیان دەتاوێنەوە چۆن؟!
چەندین ساڵە داهاتی گشتیان قۆرغکردوە، پێکهاتەی حزبی و دامەزروەکانی خۆیان وەکو کۆمپانیا، مێدیا، سەپۆتکردنی ڕێکخراوەکان و بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی حزبەکانیان. لەسەر داهاتی گشتییە.
هەردوو حزبەکە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس داهاتی گشتیان دابەشی ٤٣% بە ٥٧% لە نێوان سلێمانی و هەولێرکرد پاشان ئەو داهاتە بەبێ چاودێری ڕەقبێکی دڵسۆز لەنێوان هەردوولا حزب دێزەبەدەرخونەکراوە!
بانگەشەی چاکسازی و شەفایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی چۆن ولەپای چی؟ یان پاش چی، ئەمە پرسیارە خەڵک دەیکات و تێدەگات کە هەردوو حزب جێی متمانە نین.
چۆن شەفاف دەبن و چاکسازی دەکەن، تەنیا سەیری ئەم پاکێجە بکەن.
لە شکرێ مێدیای حزب و سێبەر بەپارەی چی و کێ بەێوەدەچێت؟
سەرمایەی کۆمپانیاکانی پدک و یەنک لەبواری نەوت، ڕێگاوبان، چیمەنتۆ، هاوردەکردن و هەناردەکردن..هتد. داهاتی ئەم کۆمپانیانە بۆکوێ دەچێ و هی کێیە؟!
هەردوو حزب بازاڕیان تەنیوە، سەرمایەی وڵاتەکەیان بەناشەرعی لەنێوخۆیان دابەشکردوەو بەشی کۆمەڵێک کارەکتەری دەوروپشتی خۆیانداوە، ئەوانیش ڕژاونەتە نێو بازاڕی کارو سەرمایەگوزاری دەکەن.
خەڵک هەمووی تێدەگات و دەزانێ، تەنانەت وردە سەرمایەدارێکیش کە ئیشی خانووبەرە بکات یان مارکێتێکی داناوە، ئاشکرایە ئەو پارەی کاری پێدەکات هی کێیەو چۆن پەیدای کردوە!
لەکوردستان بەئاسانی حزب دێت پارەی گشتی دەکەن بە ڕەش و دووبارە لەبەرژەوەندی خۆیان سپی دەکەنەوە..
دیارە لە کوردستان، پارەسپکردنەوە، وەکو تاوانێکی دارایی بوونی هەیە جۆری ئەم پارەیە بەپێچەوانەی زۆر وڵاتی دوونیا پارەی کوردستان موڵکی گشتیەو بەئاشکرا دەدزرێ.
ئاشکرایە کە پارەی کوردستان داهاتی قومارخانەو مەلهاو چەتەو ڕێگرەکان نییە، بەڵکو داهاتی گشتیەو هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار لەسەرەوە دەستی بەسەردا دەگرن و بۆ خوارەوە شۆڕی دەکەنەوە.
ئاشکرایە، ئەم داهاتە ئێستە لە نێو بازاڕی کاردایە جگەلەوەی لەرێی كڕینی ڤێلا و ئۆتومبێلی گرانبەها پارەی گشتی بەهەدەر براوە.
هەردوو حزب هەستاون بە دروستكردنی كۆمپانیا بەناوی خۆیان و شەخسی نزیکیشیان تەنانەت کۆمپانیا وەهمی بەرێكاری یاسایی و ئەنجامدانی گرێبەست بە پارەی خەیاڵی.
وەها چونەتە نێو بازاڕەوە ئاشکراکردنیان ئاسان نییە، بەڵام دیاریشە کەسێک کە خاوەنی هیچ نەبووە ئێستە کۆمپانیای بەناوە!
کەواته قسەیەک بەناوی چاکسازی و شەفافیەت بۆ ساردکردنەوەی شەقامەو بەس!!