واز لە موزایدە بهێنن بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن!

دییە عەلی
  2021-07-03     454
کۆبونەوەی ۲۸ و ۲۹ـ٦ـ۲٠۲۱ پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی جیاوازبوو لە هەموو کۆبونەوەکانی پێشتر، بۆ یەکەمجار بوو پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشێکی توند بکاتە سەر بەرپرسانی حوکمەت، بەڕادەیەک کە هەریەک لە وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری هەرێم بۆ کار و باری دانوستان پرسیار باران بکرێن وەک یٔەوەی یٔۆپۆزسیۆن بن یٔەمەش وایکرد کە پەرلەمان شێوەیەکی جیاواز وەربگرێت لەوەی پێشتر کە هەبوو.

دەبوو لایەنەکانی حکومەت بەتایبەتی یەکێتی و گۆڕان پێشتر یٔاگاداری یٔەوە بونایە یان لەوە تێبگەیشتنایە کە پارتی دیموکراتی کورستان زۆرینەی پەرلەمان و حکومەتی بەدەستە، یٔەگەر شتێک پارتی نەیەوێت هیچ لایەنێک ناتوانێت تێی پەڕێنێت وە هەرشتێکیش پارتی بیەوێت بە یٔاسانی تێیدەپەڕێت، بۆیە واباشتربوو یەکێتی و گۆڕان دانوستانیان لەگەڵ پارتی بکردایە و بیانزانیایە چۆن مامەڵە لەگەڵ یٔەم هێزەدا دەکەن کە هێزی یەکەمی کوردستانە،چونکە لە ماوەی ڕابردوودا هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان درێخیان نەکردوە لە یٔیستیفزازکردنی حکومەتی هەرێم بەگشتی و بە تایبەت وەزیرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدیاریکراوی مەلەفی نەوت چیان لەدەست هاتبێت دژی یٔەم مەلەفە کردویانە، بیٔ یٔاگا لەوەی کە پارتی زۆرینەیە و یٔەگەر پارتی کێبرکێیان بکات بێگومان هەردوو لایەنی یەکێتی و گۆڕان بە دۆڕاوی دەردەچن، چونکە یٔەمە مەسەلەی دیموکراسیە و زۆرینە و کەمینە حوکم یٔەکات لە هەرێمی کوردستان وە دیموکراسی لە کوردستان وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراسی زۆرینەو کەمینەیە نەک دیموکراسیەک بێت بەپێی کەلتوری دیموکراسی و یەکتر قەبوڵکردنی تەواوەتی هێزەکان. 
پارتی کە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە و هێزی یەکەمە هەمیشە یٔاراستەکان ڕوو لەون و یٔەو بڕیاری سەرەتا و کۆتای دەدات.

هەرچەندە پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی لای هاونیشتیمانیان بوەتە شوێنی موزایدەکردنی کۆمەڵێک خەڵک و کەمترین بەدواداچونیانکردوە وەک یٔەوەی کە ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە دروستی بە پەرلەمانتارانی وت یٔەو یٔامارانەی کە لە بەردەستیاندایە زیاتر لە هەزار پرۆژەی حوکمەت ۲٦ پرۆژە بە دواداچونی بۆ کراوە کە لە کاتێکدا یٔەمە یٔەرکی سەرەکی پەرلەمانتارە کە بەدواداچونی جدی بۆ پرۆژەکانی حوکمەت بکات وە چاودێری وردی حوکمەت بکات بە داتا و زانیاری قسە بکات نەک هەر بە وتی وتی و قسە فڕێدان، چونکە یٔەمانە دوا جار شتێک بۆ هاونیشتیمانیان یٔیزافە ناکەن.

یٔۆپۆزسیۆن هەرچی بکات یان هەرچۆن ڕەخنە بگرێت ڕەنگە کارێکی یٔاسایی بێت چونکە یٔەو لە یٔێستادا هیچ شتێکی بەدەستەوە نیە ڕەخنە نەبێت وە ناکرێت یٔۆپۆزسیۆن لۆمەبکرێت لەسەر ڕەخنەکانی وە ناشبێت یٔۆپۆزسیۆن تەنها قسە بکات، بەڵکو پێویست بوو لە دانیشتنی ۲۸ و ۲۹ مانگی ڕابردوو یٔۆپۆزسیۆن بەدواداچونی جدی هەبوایە تاوەکو بەڵگەی پێویست و ڕاست و دروستی بخستایەتە ڕوو، بەڵام یٔەوەی گوێمان لێبوو هەموو قسە سواو و دووبارەکانن کە ڕۆژانە دووبارە و دەبارەی دەکەنەوە بۆیە نەیانتوانی شتێکی گەورە زیاد بکەن لە دانیشتنەکە و یٔەو هەلە بقۆزنەوە کە چۆن ڕوو بە ڕووی حوکمەت ببنەوە، بە پێچەوانەوە حوکمەت زۆر سەرکەوتوانەتر و ڕاشکاوانەتر وەڵامی دانەوە توانی بە باشی گرەوەکە بباتەوە.
هەرچەندە گومان لەوەدانیە یٔۆپۆزسیۆن لەم خولەدا زۆر دەست و پێ سپین و بەجۆرێک کە هیچ کەسێک ناتوانێت یٔیعتیمادیان لەسەر دروست بکات، چونکە پەرتەوازەیی یٔۆپۆزسیۆن و نەبوونی گوتارێکی ڕون وە نەبوونی یٔیرادەیەکی بەهێز و ناکارایی کادیرەکانیان بوە بە کۆسپێکی گەورە لەبەردەم پرۆژەی یٔۆپۆزسیۆندا بۆیٔەوەی بتوانن هەم ببنە بەدیلی دەسەڵات هەم بتوانن ڕووبەڕووی دەسەڵات ببنەوە بیانەوێت دۆخی کوردستان بگۆڕن بە یٔاراستەیەک لە سود و قازانجی هاوڵاتیان بێت. 

،کاتێک سەیری یٔۆپۆزسیۆن دەکەیت گوتارەکانیان دەبینیت هەست بەوەدەکەیت کە یٔەم یٔۆپۆزسیۆنە چەندە داما و دەست و پێسپیە زەحمەتە بتوانێت هیچ شتێک زیادبکات بۆ هاونیشتیمانیان، دواجار دەگەینە یٔاستێک کە خەڵکی هیچ متمانەیەکیان بە یٔۆپۆزسیۆن نامێنێت.

هەرچەندە دانیشتنەکەی پەرلەمان زیاتر لە چواردە کاتژمێری خایاند و ۹۷ پەرلەمانتار قسەی خۆیانکرد کە ماوەیەکی زۆر زۆر بوو بەڵام  و زۆرێک لە قسەکان دووبارە بوون و وە جوینەوەی هەمان قسەی هاوڕێکانی پێش خۆیان بوو وە زۆربەشیان بەبێ بەدواداچونێکی ورد و بەبێ هیچ داتا و زانیاریەک وەهەندێجار بڵاوکردنەوەی هەندێک داتا و زانیاری یٔێجگار هەڵە لەکاتێکدا یٔێمە لە زاری وەزیرەکانەوە گوێمان لێی بوو کەچۆن هەڵەکانیان بۆ ڕاست یٔەکردنەوە بۆمان دەرکەوت کە یٔەو پەرلەمانتارانە چەندە دەست و پێ سپین لە یٔاستی پیشەکەی خۆیاندا، هەروەها نەیانتوانیوە مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ پیشەکەی خۆیاندا بکەن و بەجدی نوێنەرایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان 
.بکەن

گرنگە هەرسێ لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن، چونکە هاونیشتیمانیان چاویان لە یٔایندەیەکی باشترە لانی کەم چاویان لەوەیە کە چۆن لێبڕینی موچە کۆتای بێت و هەموو مانگێک مووچە کانیان لەکاتی خۆیدا وەربگرن و پرۆژەکان پەرەپێدەدەن وە بەردەوام بن، هەروەها چاویان لەوەیە هەلی کار بڕەخسێت بۆ گەنجانی بێکار و یٔەو ژمارە زۆرەی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان. 
گرنگە یٔەم سێ لایەنە بچنە پای بەرپرسیاریەتی و واز لە موزایدە بهێنن و هاونیشتمانیان یٔەم سێ لایەنە بە خاوەنی سەرەکی حوکمەت دەزانن هەر کەم و کوڕیەک و هەر یٔیشکالێک هەبێت لە یٔەستۆی یٔەم سێلایەنەیە یٔەوانیش بەپێی قەبارە و جیاوازی و بەرپرسیاریەتییان، بەڵام هیچ لایەکیان بێ بەری نین لەوەی کە لەحکومەتدا ڕوودەدا، بۆیە واباشترە لەبری موزایەدە خۆیان کۆبکەنەوە بۆ کار و بەرنامەی جدی و خزمەتی هاوڵاتیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×