کۆتایی عێراق؟
دییە عەلی
2020-12-27   838
لەدەستبەکاربونی مستەفا کازمی؛ وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ گەورەترین یٔالنگاری بەردەم کابینەکەی حەشدی شەعبی بوو؛ بەتایبەتیش کەیٔەمریکا پاڵپشتی بەهێزی کازمیە و گروپەکانی حەشدیش زیاتر وەلایٔیان بۆ یٔێران هەیە وەک عێراق؛ یٔەمەش دەبووە گەورەترین یٔاستەنگی بەردەم کازمی؛ کەدەبوو نەک هەرخۆی بۆ یٔەمریکییەکان یەکلای بکاتەوە؛ بەڵکو دەبوو حەشد چەکبکا؛ یان بەتەواوەتی بیانخاتەژێر دیسپلینی سەربازی عێراقەوە و بەتەواوەتی دەستی یٔێران ببڕێ لەو گروپانە و لە عێراقیشدا؛ بەڵام وا نزیک دەبینەوە لەساڵێ یٔەم یٔالنگارییە وەک خۆی ماوەتەوە و یٔێستا گروپەکانی حەشد؛ بەگێچەڵکردن بەباڵیۆزخانەی یٔەمریکا؛ خەریکە عێراق دەگەیەننە قۆناغی کۆتایی و نەک هەر چارەنوسی کازمی بەڵکو چارەنوسی عێراق دەبەنە تونێلێکی تاریکەوە.
حەشدی شەعبی؛ کەلە گەرمەی شەڕی داعشدا و بەگوتارێکی یٔایەتوڵا عەلی سیستانی؛ دروستبوون؛ بەهەزاران گەنجی شیعە مەزهەب چونە ناو یٔەم گروپانەوە و دوای سەرکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەر داعشدا و بەیاسایکردنی یٔەم گروپانە لە پەرلەمانی عێراق؛ بەتەواوەتی دەستی حەشدی شەعبی کراوەبوو؛ بەجۆرێک خۆیان بەقارەمانی تێکشکاندنی داعش دادەنا و لەهەڵبژاردن لیستیان دروست دەکرد چونە پەرلەمان و دوای یٔەوەش دەستیانکرد بەهەڕەشەو گوڕەشە لەنەیارەکانیان؛ بەوجۆرەش هەڕەشەیان لەهەرێمی کوردستان و وڵاتانی یٔیقلیمی و نێودەوڵەتی دەکرد و تادەگەشتە یٔەمریکاش.
لەسەرەتایی دەستبەکاربونی کازمیدا؛ کەتیبەکانی حزبوڵای سەربە حەشد چەند موشەکێکیان یٔاراستەی باڵیۆزخانەی یٔەمریکاکرد؛ دوای یٔەوەی کازمی چەند کەسێکی لێدەستگیرکردن و یٔەوانیش دیسانەوە کەوتنە هەڕەشە لەکازمی؛ یٔەوەبوو کازمی بەجلی حەشدەوە چووە ناو گروپەکانیان و دوای چەند رۆژێ یٔەو چەکدارانەی دەستگیری کردبوون و یٔازادیکردن؛ یٔەوەش یەکەم تێکشکانی کازمی بوو لەبەرامبەر حەشددا.
لەیٔێستادا کەلەساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی؛ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی یٔێران و یٔەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی نزیکدەبینەوە؛ دەزگا یٔەمنییەکانی عێراق بەڵگەنامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە باس لەوەدەکات، گروپە لەیاسا دەرچوەکان (یٔەوانەی لە یٔێرانەوە نزیکن) نیازی یٔەوەیان هەیە لەڕێگای موشەکی پێشکەوتوەوە هێرشبکەنەسەر ناوچەی شەریحەی سەربەقەزای یٔەبوغرێب کەبنکەیەکی سەربازیی یٔهمریكی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای لێیە بەیٔامانج بگرن.
عەسایٔیبی یٔەهلی حەق؛ کەیەکێک بوو لەگروپەکانی حەشدی شەعبی و ماوەی پێشوو جیابووە لەو گروپانەی حەشد کەسەربە یٔێرانن؛ بەیٔاشکرا هەڕەشەی لە یٔەمریکا دەکرد و دەیوت باڵیۆزخانەکەیان دەکەم بەیٔامانج؛ دوای هاویشتنی چەند موشەکێک یەکێک لەفەرماندەکانی دەستگیرکرا؛ رۆژی 25ی 12ی 2020 هێزەکانی نمایشی سەربازییان دەکرد لەسەر شەقامەکانی بەغدا؛ یٔەمەش یٔاماژەی روونە بۆبونی دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا و بەشێکە لەفەوزای هێز و میلیشیا.
هەفتەی پێشوش دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی یٔهمریكا هەڕەشەی یٔەوەیکرد، یٔەگەربێت و لەگەڵ نزیکبونەوەی ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولهیمانی، هەر یٔهمریكییەک لەعێراق بەیٔامانج بگیرێت، یٔەوە یٔێران بەرپرسارێتییەکەی لەیٔەستۆ دەگرێت.
میدیا یٔەمریکییەکانیش یٔەوەیان بڵاوکردووەتەوە؛ کەیٔەگەری هەیە یٔەمریکا باڵیۆزخانەکەی لەبەغداوە بگوازێتەوە بۆ هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان لەم رۆژانە یٔیسماعیل قایٔانی؛ هاتووەتە بەغدا و داوای لەهەموو گروپەکانی حەشدی نزیک لە یٔێرانی کردووە؛ کەهیچ چالاکییەک لەدژی یٔەمریکا نەکەن؛ هەتا ترەمپ لەسەرۆکایەتیەک تەواو دەبێ.
بەڵام یٔێستا کەحەشدیش بوون بەچەند بەشێکەوە هەندێکیان وابانگەشە دەکەن کەپابەندی بریارەکانی یٔێران نابن.
بۆیە هیچ گرەنتییەک نییە کەیٔەم گروپانە. هێرش نەکەنە سەر یٔەمریکا؛ لەکاتی یٔەنجامدانی هێرش بۆسەر بنکە و باڵیۆزخانەکانەی یٔەمریکا؛ هەم چارەنوسی کازمی دەکەوێتە مەترسیەوە؛ دوور نییە کازمیش وەک عادل عەبدولمەهدی؛ نەبێتە قوربانی کارە خراپەکانی حەشدی شەعبی؛ بەو هۆیەشەوە عێراقیش بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات و گۆشەگیردەبێ.