(5) ساڵ لەمەوبەر و ڕۆژی (15. 10. 2002) لە (قەڵاچوالان)، چاوم بە خوالێخۆشبوو (مام جەلال) کەوت و کاک (بارزانی ئەحمەد کوردە)ش، وەک سکرتێری (مام) ئامادەبوو. سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی فیدراڵ گفتوگۆمانکرد.
من گوتم: ئەم فیدراڵییەی ئێمە بێ وێنەیە، چونکە لە جیهاندا نەبووە و نەبیستراوە، ده‌وڵه‌تێ ته‌نیا هه‌رێمێکی فیدراڵی بێ و نێوچه‌کانی دیکه‌شی، جۆره سیسته‌مێکی سەنترالیزمی دیکتاتۆری هه‌بێ.
(مام)یش به ده‌نگێکی به‌رز و توڕە گوتی: ئه‌ی تۆ چی پێشنیازده‌که‌ی؟
گوتم: (عێراق) ده‌بێ، به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدراڵ‌دا دابه‌شکرێ. یه‌که‌م (کوردستان)ی فیدراڵ، دووەم و سێیەمیش نێوچه‌ی عەرەبە سوونه‌کان و شیعه‌نشینه‌کان، له نێوه‌ڕاست و خوارووی (عێراق)، دوو هەرێمی فیدراڵ بۆ خۆیان دامه‌زرێنن. ئەگینا ئەو فیدراڵییەی ئێمە، هێز و توانای نابێ، چونکە عەرەبەکان لە چاو ئێمەدا، بە ژمارە زۆرترن و ئێمە کەمترین. ئەو کاتە ئەنجوومەنێکی فیدراڵ دادەمەزرێ، هەر سێ هەرێمە فیدراڵەکە، وەک یەک دەنگیان دەبێ، زۆرینە و کەمینەی نەتەوەیی نامێنێ!
گوتی: جا ئێمە بچین، بە سووننەکان بڵێین، ئێوەش داوای فیدراڵی بکەن؟!
گوتم: بەڵێ. لەپێناوی بەرژەوەندی خۆماندا دەبێ، هانیانبدەین.
داواکاری عەرەبە سووننەکان
خۆشبەختانە، ئێستە عەرەبە سووننەکان، جموجۆڵیان دەسپێکردووە، خۆیان داوای هەرێمێکی سەربەخۆی فیدراڵ دەکەن. سەرکردەی پارتەکانی (کوردستان)یش، بە هیچ شێوەیە نابێ، ئەم هەلە مێژووییە لەدەستبدەن، بەڵکوو دەبێ، هانیانبدەن، پشگیرییان بکەن، تا لەسەر داواکارییە ڕەواکەی خۆیان سووربن.
لە کۆتاییشدا، پێم وایە، لە ئەم بارودۆخە ئاڵۆز و لە ئەم قۆناغە پڕ مەترسییەدا، بۆ کێشەی کورد و داواکاری عەرەبەکانیش، باشترین چارەسەرە.

تێبینی:
لەسەر سیستێمی فیداڵ، ساڵی (1966) پەرتووکێکم چاپ و بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستە جگە لە ئەوەی لە (سولەیمانی) چاپیانکردووەتەوە، خۆشم (3) جار چاپم کردووە. ناوی پەرتووکەکەش: فیدراڵیزم و دەوڵەتی فیدراڵ، چ 1-2، 1966، چ3، 2024 بوو.