19ی ئایار
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
2019-05-17   709
سه‌رده‌مێك بۆ جوامێریی،
ته‌مه‌نێك بۆ شكۆمه‌ندیی،
رۆژێك بۆ لێبورده‌یی،
ده‌رفه‌تێك بۆ یه‌كتر قبوڵكردن،
كاتێك بۆ یه‌كترته‌واوكردن،
ساتێك بۆ به‌خۆداچونه‌وه..
زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه؛ (دوای رێبازی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وتون)، به‌ڵام به‌شێك له‌م خۆشه‌ویستانه یان رێ به رێبازه‌كه‌ی ده‌گرن، یانیش بازی له‌گه‌ڵ رێگاكه‌یدا ده‌كه‌ن، به‌شێكیش دوای نه‌وشیروان مسته‌فا؛ كه‌وتون، رۆشتون، په‌شیمان و پڕ له‌گومان و چاو له رابردو، پشت له ئاینده؛ دانیشتون. زۆرێكیش راستوڕهوایی ئه‌م رێگایه‌و بێباكیی و بێڕوئیایی هه‌ندێك له رێبه‌ره‌كانی؛ نائومێدیی كردون، له‌ناو رێدا رێبهرو رێكخهرو رێگرو ڕێتێكدهر، وێڵیكردون.
زۆریشن ئه‌وانه‌ی به‌ئومێده‌وه؛ نه‌وشیروان ئاسا، ته‌نها دوای رێباز‌و رێبه‌ر نه‌كه‌وتون و له‌ناو توله‌ڕێ ئاڵۆزكاو رێبڕاو رێچهواشهكاندا؛ به‌خه‌می وێڵنهكردنی شاڕێی گۆڕانكارییهكانهوهن. هه‌مو خه‌ڵكیش كه‌وتونه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێیه‌ی كه گۆڕان بۆ خود بۆ تاك بۆ كۆمه‌ڵ بۆ سیستم بۆ هه‌مو كایه‌كانی ژیان به‌حیزب و ڕێكخراوه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابورییهكانیشهوه؛ گرنگه. هه‌ر ئه‌مه‌یش ئه‌و ئامانجه‌یه كه خودی نه‌وشیروان مستهفاو خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له ده‌می دروستبونیدا؛ خواستویه‌تی و ماكی بون و گه‌شه‌و به‌رده‌وامیشی بوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا؛ له هه‌ستیارترین ساتی ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوریی ئه‌م نیشتمانه‌دا، هێزێكی مه‌ده‌نیی بوێری خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی دوربینی ره‌خنه‌گری خاوه‌ن پڕۆژه‌و دیدگای ئینسانیانه‌ی دور له به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕو كوشتار‌و كودهتاو ماڵوێرانیی و خوێنڕشتن و قینهبهرایهتیی؛ دروستكرد، ئامڕازگهلێكی نه‌رمی هێمنی ساده‌و ساكار‌و به‌نرخ و به‌هاداری هێنایه‌كایه‌وه، بانگێك بو له هه‌وارێكی پڕ له هاواردا، له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێكی ئینسانیانه په‌یامه‌كانی خۆی داڕشت، به‌جۆرێك له رۆحی ئینسانی كورده‌وه نزیكبۆته‌وه تا ئاوێزانی یهكتربون.
بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ریی، لێبورده‌یی، دیالۆگ، قبوڵكردنی یه‌كتر، یه‌كترته‌واوكردن، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو باشه‌كان و چاكه‌كان و جوانه‌كان، تێپه‌ڕاندنی ڕابردو، سیستمێكی خزمه‌تگوزار، حكومه‌تی هاوڵاتیی، سه‌روه‌ریی یاسا و دادگا‌و دادوه‌ر، دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی پاوانخوازیی و پهرێزپارێزیی له حكومه‌ت و كۆمهڵگاو بازاڕ‌و زانكۆ‌و په‌رستگاو، دروستكردنی خه‌م و خولیا‌و خواستی هاوبه‌ش و وتاری هاوبه‌ش و ئیراده‌ی هاوبه‌ش به گیانی پێداگریی و هه‌نگاوی به‌رده‌وامی بهرچاوڕونانهی ئامانجدیارانهوه؛ چه‌سپاند. له‌ناو نائومێدیدا؛ ئومێدی دروستكردهوهو له‌ناو مه‌رگدا؛ ژیانی ڕزگاركردو له‌ناو بێهوده‌ییدا؛ ئیراده‌ی بههێزكردهوه.
له‌زه‌مه‌نێكی كه‌م و كورت و كۆڵدا؛ توانی نه‌ك هه‌ر نه‌وه‌ی نوێ بدوێنێت، بهڵكوهێنانیه ناو بازنه‌ی دیالۆگ و كردنیه كرۆكی كارنامه‌و سه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كان، كه‌لتوری یهكترتهواوكردنی نه‌وه‌كانی خوڵقاند كه ئاوێزانكردنی ئه‌زمون و خه‌باتی ڕابردو بو به زانست و وزه‌ی ئێستا، ئاوێزانكردنی بڕوا‌و بڕوانامه‌و گوفتارو ڕه‌فتار، به پیرو گه‌نج و ژن وپیاو خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وارو هه‌دارو نه‌دارو به‌یارو نه‌یارو گوند و شار‌و كرێكار‌و سهرمایهدارو شۆڕشگێرو شاره‌وان و شهقامگێڕو هه‌مو كۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌و خواستی گۆڕینی ریشه‌یی كۆمهڵگاو سیستمی سیاسیی و ئابوریی نیشتمان و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات به ده‌وڵه‌ت و مۆدێلی ئه‌منیی به مه‌ده‌نیی و حیزبسهنتهری به خهڵكسهنتهری و كاریزماگهریی به هاوڵاتیی و خۆپه‌رستیی به خۆنه‌ویستیی و ڕق به خۆشه‌ویستیی و شه‌ڕ به ڕه‌خنه‌و بێده‌نگیی به دیالۆگ و خۆپارێزیی به خهڵكپارێزیی و خاكههڕاجیی به خاكپارێزیی و پاشاگه‌ردانیی به دامه‌زراوه‌یی، هه‌بو، نه‌ك ته‌نها خۆی یان من یان تۆ یان گۆڕان، بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ردون بو، ئینجا نیشتمان، نه‌ك سنوری گردی زه‌رگه‌ته، ئه‌و هێمن ئاسا شیوه‌نی ئینسانیانه‌ی هه‌بو، خه‌م و خولیای سه‌رخستنی ئه‌و گه‌له‌ی هه‌بو كه حاشا ده‌كه‌ن لێی و هه‌شه.
بۆیه له بزوتنه‌وه‌كه‌یدا، له لیستهكانیدا، له ده‌ستورو به‌رنامه‌و بازنه‌و ڕایه‌ڵه‌و مهكۆو باژێڕو گۆشه‌و ژورو كۆبونه‌وه‌و وتار‌و دیداره‌كانیدا، له بیریدا له بڕوا‌و كردار‌و باوه‌ڕیدا؛ ڕه‌وایانه هه‌مو كه‌س ئاماده‌ییان هه‌بو.
نزیكیی ئه‌و له خه‌ڵك و، هه‌ڵوێست و ئاماده‌ییه‌كانی ئه‌و له سه‌رده‌م و كاته ئاڵۆز‌و نادیار‌و ناله‌باره‌كاندا؛ ژیریی و بوێریی و ئه‌مانه‌تداریی و هێزی لۆژیك و بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیانه‌ی و خوێنده‌نه‌وه‌ی ورد‌و ڕاستگۆیانه‌ی بۆ مێژو بۆ ئێستا‌و دنیابینی ئه‌و بۆ ئاینده؛ ره‌وایه‌تیی نیشتمانیان پێبه‌خشیبو.
خورپه‌یه‌ك بو له دڵی هه‌مو ئینسانێكی خاوه‌ن ویژدان و خاوه‌ن ئیراده‌و خاوه‌ن هه‌ستی مرۆییانه كه‌وت.
ترسێك بو كه‌وته دڵی هه‌مو لاده‌رو گه‌نده‌ڵ و ساختهكارو ساخته‌چیی و دوڕو ناوبوت و خۆپه‌رست و خۆسه‌پێن و خۆخۆرێكهوه.
مژده‌یه‌ك بو؛ وه‌ك شه‌به‌نگ په‌یامی ڕۆژی نوێی ده‌دا، وه‌ك هه‌ناسه ئومێدی به ژیان ده‌به‌خشیه‌وه، وه‌ك باران ته‌ڕایی ده‌كرده‌وه به خاكی قڵیشاوی خوێتێكراودا.
ئێستا؛ كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیان ده‌ڕوات و دو وێستگه‌یه نه‌وشیروان مسته‌فای لێدابهزیوه؛ ناكرێت هه‌مو دابه‌زن، ناكرێت شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه رابگرن، ناشكرێت هه‌ر كه‌س، چ ژورو ماڵ و كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و شارێكی ده‌وێت؛ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی به سه‌رنشینه‌كانه‌وه بۆ كهمهركێشبكات، ناكرێت سه‌رنشینانی نه‌زانن بۆكوێ ده‌چێت، هه‌روه‌ك چۆن ناكرێت ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری گۆڕانه به‌ئاره‌زو؛ له كوێدا ویستی بوه‌ستێت و وێستگه‌ی پڕ له ئاپۆره‌ی خه‌ڵك تێبپه‌ڕێنێت و ، له كوێشدا وه‌ستا ده‌سته‌یه‌ك بێنه خوارێ و كه‌سێكی دیش سه‌رنه‌كه‌وێ.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌ك سبه‌ی؛ بهخۆماندانهچینهوه، ئه‌وا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هه‌ر ده‌گات، به‌ڵام ئه‌مجاره به به‌تاڵیی، یان به‌ته‌رمی سه‌رنشینه‌كانییه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی توانستی گه‌یاندنی خه‌ڵك و پاراستنی خاك به‌رپرسانه بگه‌یه‌نرێنه ئامانج، ده‌بێت پێ به غروری پۆست و غوبنی یهكترو غه‌دری براكاندا بنێین، پێ به جه‌رگی خۆماندا بنێین، ئه‌م 19ی ئایاره بكه‌ینه ڕۆژی تێپه‌ڕاندنی گرێكانمان، تێپه‌ڕاندنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانمان، تێپه‌ڕاندنی هه‌مو شت، هه‌مو شكست و هه‌مو سه‌ركه‌وتنێكی كاتیی و هه‌مو ته‌ریك بونێك.
ده‌كرێت 19ی ئایار بكه‌ینه كاتی ژوان و ئارامگای نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ینه ژوانی ویژدانی زیندوی هه‌مومان، به گیانی هه‌ستكردن بهبهرپرسیارێتیكردن و خۆنه‌ویستیی؛ دان به ههڵهكانماندا بنێن، داوای به‌خشین بكه‌ین، به‌گیانێكی گه‌وره‌ی لێبوردنه‌وه؛ ڕوه‌و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی تر بچین، ڕۆحی قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان و یه‌كتر قبوڵكردن و یه‌كترته‌واوكردن پتهوبكهینهوه.
راوبۆچون و هه‌ڵوێست و ئاماده‌یی و وتاره‌كانمان، ڕه‌خنه‌و پڕۆژه‌و كرداره‌كانمان؛ به‌رینه‌وه به‌رده‌می یهكترو ناویهكترو چیتر په‌نجه‌كان یه‌كتری نه‌شكێنن و له بازنه‌یه‌كی داخراودا نه‌خولێینه‌وه، چیتر مێدیاو تۆڕوكۆمهڵایهتییهكان و كافتیریاو چایخانه‌و خانه‌و شه‌قام و دانیشتنه‌كانمان پڕنهكهین له نائومێدیی، خه‌مساردیی، كهتهروتاری، خۆشكێنیی، ده‌ربڕینی بهربڕین و خۆبڕین، ئومێد بژێنینه‌وه، گیانی به‌رپرسیارێتیی به‌هێزو نێوانمان به‌تین و پتهوبكهینهوه. بوێرانه به ڕێگاو به ڕێباز‌و به ده‌ستورو به به‌رنامه‌و به هه‌مو ئۆرگانهكاندا بچینه‌وه.
راكان چه‌ند جیاواز‌و ناكۆكبن، ڕێكان چه‌نده له‌یه‌كتر دوربن؛ له وێستگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك وستراتیژیی نیشتمانیی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یماندا، له تێپه‌ڕاندنی نائومێدییهكاندا، له پێویستبونمان بهیهكترو له بهدیلبونمان بۆ دۆخ و سیاسه‌ت و سیستمی سیاسیی و سیستمی گشتیدا، له ڕه‌وایه‌تیی تیۆرییانه‌ی گۆڕاندا و مۆدێلی خزمه‌تگوزارانه‌ی هاوڵاتیاندا؛ یه‌كده‌گرنه‌وه، له تروسكایی ئامانجدا یهكدهبیننهوه.
ئه‌ركمانه ئه‌مڕۆ، نه‌ك سبه‌ی؛ په‌ستیی، توڕه‌یی و بێزاریی و بێباكیی و بێدادیی؛ تێهپهڕێنین، دور له ده‌ست و ده‌خاله‌ت، دور له مقاش و ده‌مامك، دور له حه‌رامزاده‌یی و زۆڵیی، دور له غروری شاهانه، به ئه‌زمون و زانست و توانست و دانسته‌وه؛ دور له خۆسهرزهنشتكردن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، به یه‌قینه‌وه نه‌ك گومان، دور له وره‌به‌ردان و شكسته‌وه؛ برینه‌كانی دڵ ساڕێژبكهین، خهشهوكانی بیر ڕێكبكهینهوه، گرێكانی ده‌ست نه‌خه‌ینه دان، یه‌كبون و هاوئامانجیی و مژده‌ی بوژانه‌وه‌ی ڕۆحی زیندوی گۆڕانكاریی و دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیستمی ڕه‌واو ئارامیی و ئاسایش و ئاوه‌دانیی؛ به ڕۆحی شه‌هیدان و كاك نه‌وشیروان و هه‌مومان: بده‌ینه‌وه.
چیتر ناكرێت له‌سه‌ر ئارامگای نهمرێك، مردوانه ڕابوه‌ستین، ڕۆژی ده‌ستپێشخه‌ریی و گهورهیینواندن و له خۆبوردنه.
با 19ی ئایار بكه‌ینه؛ سه‌رده‌مێك بۆ جوامێریی، ته‌مه‌نێك بۆ شكۆمه‌ندیی، ڕۆژێك بۆ لێبورده‌یی، ده‌رفه‌تێك بۆ یه‌كتر قبوڵكردن، كاتێك بۆ یه‌كترته‌واوكردن، ساتێك بۆ به‌خۆداچونه‌وه..
رۆژی مه‌ردانه ره‌فیقان...