حکومەتەکەی زەیدی ئاوێنەیەکی تەڵخاوی دەسەڵاتی شؤڤینزمی بەغدادە کە عەرابەکەی نوری مالکیە، زەیدی غولامە دەستەمۆکراوەکەی ئەو دەسەڵاتەیە، ئەرکی سەرەکی پاراستنی پێگەی دەسەڵاتی شیعەیە لە وێرانەی ناوچەکە و رازیکردنی ئەمریکایە بە چەند کارێک کە وەک قەڵغان بۆ راگرتنی پێگەی دەسەڵاتی شۆڤینزمی بەغدایە.
زەیدی لەسەر سێ پەتی سەرەکی گەمە جەمبازەکانی دەکات:
دەغدەغەی ئیدارەی ترەمپ، چاوبازی ئاشکرا و نهێنی لەگەڵ ئێران، رازیکردنی وڵاتەکانی کەنداو، ئەم سێ تەوەرە بە رەزامەندی زۆربەی دەسەڵاتدارەنی بەغدا دەکات چونکە وەک قەڵغانێک دریژە دەدات بە پاراستنیان.
چەند بەناو نوێنەری کورد لە بەغدا وەک جاشی مۆدێرن و بەپاساوی
" چاکسازیەکانی زەیدی" گەرمتر لە جاشە کۆنەکانی سەردەمی سەدام لەم سەما ئابروبەرەکەیان پێیان لە زەوی دەچەقێنن.
هەر هێزو تاقمێک مەبەستیان بێت پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز و پوچەڵ بکات نانی شوان دەدزن. دوا بزماری ژەنگاوی زەید و عەشرەتەکانی دەوروبەری بەمەبەستی سەپاندنی دەسەڵات و تەماعەکانیان بەسەر سەروەت و سامانی کوردستان کارێکە پێویستی بە وەڵامی توند و فرە ئاراستەیە. لە پێشەنگیاندا:
١- کاراکردنەوەی دروستی پەرڵەمانی کوردستان،
٢- کارکردنی جدی بۆ پاکسازی و چاکسازی لە جومگەکانی فەرمانرەوایی هەرێم بە رێگەی دروستکردنی دەستەیەکی باوەرپێکراو لە نوێنەرانی هێزە سیاسیەکانی کوردستان، حکومەتی هەرێم، رێکخراوە ناودار و چالاکەکانی کردستان و هێزە ئاینییەکانی کوردستان.
٣- ئەم دەستەیە نوێنەرایەتی کورد بکات بۆ گڤتوگؤکردن لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا و رونکردنەوە بۆ نوێنەرەکانی بیانی لە کوردستان.
٤- لوتکەی دەسەڵاتی فەرمی کە لە سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی پێکهاتوە سەرپەرستی ئەم کارانە بکات .
٥- هەر هێز و نوێنەر و کەسایەتیەک پێچەوانەی ئیرادەی باشوری کوردستان خؤی بادا پێویستە رەتبکرێتەوە و خاڵی ورد لەسەر پرۆفایلی و هەڵوێست و سەرجەم کردارەکانی دابنرێت.
لە کۆتایی ئەم نوسینەدا بۆ خۆم وەک کوردپەروەرێکی تەمان ٧٦ ساڵ دەڵێم بێ یەک و دو روخساری لاسارە کوردەکان وەک خۆیان بەیان ورسوا دەکەم.