شەری ئامۆزاکان.. شەری بەوەکالەت یاخود شەڕی بەرژەوندی‌و دەسەڵات؟!

چیا عەباس
  2025-08-22   

هەر کەسێک لە نزیکەوە خوالێخۆشبو مام جلالی ناسیبێت دەزانێت لە دوا دەساڵی تەمەنیدا بەردەوام خۆی لە شەر لەگەڵ رکابەرەکانی لاداوە.
وەک سەرۆک کۆماریش بەردەوام کاری کردوە بە سازان و لێدوان ململانێ و کێشەکان لەگەڵ رکابەر و نەیارەکانی چارەبکات. مام جلال سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکی مەزاجی بو، زادەی ئەو سات و روداوەکان بو، هەرچەندە لە گەڵ هاورێی دێرینی خوالێخۆشبو کاک نەوشیروان کێشە و ململانێی خەستی هەبو بەڵام لەساتە هەستیارەکاندا پەنای بۆ دانوستان و لێکتێگەیشتن لە گەڵیدا دەبرد.
مام جلال زۆر باش دەرکی دەکرد بەوەی کوردی باشور و هێزە سیاسیەکانی دوای راپەرین سەربەخۆیی سیاسی و سەربازی زۆریان لەدەست داوە لە سایەی باڵادەستی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تورکیا، ئێران و عێراق، بۆیە بە هەمو شێوازێکی رەوا و نارەوا مەبەستی بو هاوسەنگی هێز لە باشور رابگرێت.
دوای وەفاتی و نەخۆشی هێرۆ خان گۆمەکە شڵەقا و دو کورە تەماعکەرەکەی دەستیان کرد بە راوکردن لەو گۆمە لێڵەدا. باڤڵی کورە گەورەی بە ئەقڵیەتی سەربازی و هەواڵگریەوە دەسەڵاتی بەسەر یەکێتیدا سەپاند، کورە بچوکەکەی لەسایەی سێبەری باوکیدا پێگەیەکی لە حوکمرانیدا دەست کەوت.
باش بە بیرم دێت کاتێک مام جلال لە رێگای گەرانەوەی لە ئەمریکا ساڵی ١٩٩٦ سەردانی هۆڵەندای کرد، لە دانیشتنێکی نیوەرۆدا لە شوێنی حەوانەوەی دانیشتبوین، ئەم بەرێزانە، بێجگە لە مام جلال. ئامادەبون: بەرێزان دکتۆر لەتیفی ئاوەڵ زاوای، حەمە سابیر، مستەفا چاورەش، خوالێخۆشبوان کاک شازادی جەمیل سایب و سەرچڵ قەزاز و بەندەش. یەکێک لە ئامادەبوان روی لە مام جلال کرد و گوتی:
مام جلال پارتی وەک دراوسێێک وایە کە تەماعی لە خێزانەکەم کردوە، پێش هەمو شتیك دەبێت قاچەکانی بشکێنین. مام جلال بە زەردەخەنەیەکی ناسک روی کردە ئەو زاتە و گوتی: کاکە تەنها نیەت لە روی یاساییەوە ناچێتە بواری تۆمەتکردن، زیادە بۆ ئەمەش بۆ خۆم بەشێکی تەمەنم بۆ شەر لەگەڵ پارتی و بنەماڵەی بارزانی تەرخان کردبو، مەحاڵە جارێکی تر ئەو رێگەیە بگرمە بەر.
دوای ماوەیەک بۆم دەرکەوت پرسیارکەرەکە بە هاندان و یارمەتی دەزگایەکی هەواڵگری دەرەکی کاری بۆ هەڵگیرساندنی شەری ناوخۆ دەکرد.
دو ئامۆزا ئەوەی ئێستا هەتانە و دەیخۆن لە کۆشی مام جلال ەوە بۆتان ماوەتەوە، نازانم شەر بۆ کورد دەکەن یاخود بۆ خۆتان، ئەوەی دوەم واقعە و زادەی ئەقلیەتێکی هەرزەکارە کە ئەجێندای ناوخۆیی و دەرەکیەکانی ناحەزانی کورد جێبەجێ دەکەن. یەقینم گەر زیادەرۆیی بکەن هێزە دەرەکیەکان سنورێکتان بۆ دیاری دەکەن، سلێمانی وتەنی بە حورمەتی خۆتانەوە رەفتار و کاربکەن و سلێمانی مەکەنە ئارێنای خواستە تاریکەکانتان.
لە کۆتاییدا کەمێک رێز بۆ میللەت و سلێمانی و مام جلال و دادە هێرۆ و سەرجەم شەهیدەکانی ئێوەیان بەمرۆژە گەیاند.

  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×