لە دادگای فیدراڵی سێ دۆسیە لە سەر هەرێمی کوردستان کراونەتەوە و چاوەڕوان دەکریت لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا یەکلابکرێنەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی سکاڵایەك کۆبێتەوە کە لە دژی درێژکردنەوەی خوولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە بەو هۆیەشەوە ساڵێك بۆ تەمەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە.
سبەینێش دۆسیەیەکی دیکە لەبەردەم دادگاکەدا دەبێت کە پەیوەندی بە پارەی 17 ساڵی بەشەخۆراکی مانگانەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارە بەوەی پارەکەی بۆ بەغدا نەگێڕاوەتەوە.
8ی شوباتیش رۆژی تاووتوێکردنی سکاڵایەکی دیکەیە کە تایبەتە بە مووچە و پاشەکەوتی چەند ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.