دواى ئه‌وه‌ى 9 كۆچبه‌رى كورد له‌ئاوى جه‌زائیر به‌هۆى نقومبونى یه‌خته‌كه‌یانه‌وه خنكان‌و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان گه‌یه‌نرایه‌وه ڕۆژئاواى كوردستان‌و فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده-ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناهێڵین جارێکی تر ئەو جۆرە ڕوداوانە ڕوبداتەوە".
ئاوێنه: ئه‌و نۆ كۆچبهرهى ڕۆژئاوا كه مانگى ڕابردوو له‌ئاوى جه‌زائیر یه‌خته‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وت كاتێك ده‌یانویست بگه‌نه ئیسپانیا‌و له‌وێشه‌وه بچنه ئه‌ڵمانیا، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى خنكان، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكى شارى كۆبانێنو شه‌وى ڕابردوو ته‌رمه‌كانیان گهیهنرانهوه مهنبهجو دواتریش به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێكران.
دواى ئاشكرابونى ناسنامه‌ى كوردانى كۆبانێ، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا په‌یوه‌ندى به‌وڵاتى جەزائیره‌وه كرد‌و داواى ئاسانكاریی كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان.
لەبارەی ڕوداوەکەوە، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لەتویتەرى خۆى پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، "ڕوداوی ئه‌و یهختهو گیانله‌ده‌ستدانى ڕۆڵه‌ى كوردستان لەجەزائیر بۆخۆی کارەساتێکە سەرەتا پێویستە حکومەتی خۆبەڕێوەبەری هەنگاوبنێت بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ خەڵکی ناوچه‌كه‌و به‌ڵێنده‌ده‌ین ناهێڵین جارێکی تر ئەو جۆرە ڕوداوانە ڕوبدهنەوە".
هۆشداریشیداو ئاشكرایكرد، "ئێمە داوای لێپرسینەوە دەکەین بۆ ئەو چەتانەی کە خەڵکی به‌قاچاخ ده‌به‌ن به‌ره‌و مهرگو داواش لەگەلی سوریا ده‌كه‌م كه ئێستا لهجهزائیرنو ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه‌دا به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا بڕۆن، نهڕۆنو هه‌موو ئاسانكاریه‌ك ده‌كه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌یان".