پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند هێرشدەکەنە سەر خۆرئاوای کوردستان و گوێ لە قسەی هیچ لایەک ناگرن، ئەمرۆ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێرشەکان لەم هەفتەیەدا دەبێت.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی حوریەت-ی تورکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان تەواوبووە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هێرشەکە دەستپێدەکات.
ئەم وتەیەی رۆژنامەکە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو خولوسی ئاکار، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەنجامدا و باسیان لە دۆخی ئەمنی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
لە ماوەی رابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی، هێرش بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدەن و بۆ ئەو هێرشەش رەزامەندی لە هیچ لایەن و وڵاتێک وەرناگرن.
لێدوانەکەی ئەردۆغان هاوکات بوو لەگەڵ هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بە فەرمی رایگەیاند، "نیگەرانین لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چونکە هێرشی لەوجۆرە سەقامگیریی ناوچەکە دەشێوێنێت."