پۆلیسی زاخۆ ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژنێكی ئێزیدی بەپەت لە كەمپی ئاوارەكانی بێرسیڤ لە قەزاكە خۆی هەڵواسیوەو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاوێنە: پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەعات 5:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژنێكی ئێزیدی بەناوی (ع. ق. ع.) تەمەن 62 ساڵ، بە پەت لە ناو خێمەیەكی كەمپی بێرسیڤ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە تەرمی ژنەكە گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی داد لە زاخۆ.
پۆلیس هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 408 لە یاسای سزادان دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە.