وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئەمشەو چوارشەممە، رایگەیاند، بەهۆی دواكەوتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداوە، بڕیاریانداوە، بڕیاریان داوە لە داهاتی نەوتی مانگی 2ی 2020، موچەی مانگی 1ی ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەش بكەن كە تاوەكو ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستوە، بۆیە دابەشکردنی موچە تا ڕادەیەک خاوبوەتەوە."
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
وتوشیەتی"بۆ ئەوەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت."
دەقی رونكردنەوەكە:
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستوە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالى(٢٠٢١) دەبو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئهمرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردوە، بۆیە دابەشکردنی موچە تا ڕادەیەک خاوبوەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.