وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" دەرزی تێكەڵە بەكارهێنانی قەدەغەیە چونكە زیانێكی زۆری بۆ كەسی بەكارهێنەر هەیە".
ئاوێنه: له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین، كۆیه و گه‌رمیان كراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه به قه‌ده‌غه‌كردنی دەرزی تێکەڵە".
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم له گشتاندنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، تێکەڵکردنی ھەردو ئەمپوڵی دەرمانی 'ڤۆڵتارین و دیکادرۆن' لە یەک سرنجدا کە لەناو خەڵکیدا بە 'تێکەڵە' ناسراوە، قەدەغەیە، ئەویش بەھۆی ئەو زیان و کاریگەرییە تەندروستیە مەترسیدارانەی کە لێی دەکەوێتەوە.