دوای راگەیەنراوەكەی وەقفی سوننی عێراق كە تێیدا رۆژی دوشەممەی داهاتوی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكردوە، ئێوارەی ئەمرۆش لیژنەی باڵای بینینی مانگی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دوپاتیكردەوە كە رۆژی دوشەممە یەكەم رۆژی رەمەزان دەبێت.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمرۆ "شەممە" لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كەوا سبەینێ تەواوكەری مانگی شەعبانەو رۆژی دوشەممە 6-5-2019 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.