بڕیارە رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو
خوێندنەوەی یەكەم بۆ دو پێشنیارەیاساو گفتوگۆی دو راپۆرتیش سەبارەت بە كۆچی گەنجان
بۆ دەرەوەی وڵات بكات.
ئاوێنە: د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە
راگەیەندراوێكدا بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردوە بۆ ئامادەبون لە كۆبونەوەكە كە
بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دوشه‌ممه رێكه‌وتی 30/11/2020، دەستپێبكات.
هەروەها دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی
خستۆتەڕو كە بڕیارە لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ دو پێشنیارەیاساو گفتوگۆی دو راپۆرت
سەبارەت بە كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بكرێت، لەگەڵ خستنه‌ڕوى بیرۆكه‌ى
پەرلەمانتارێك لەبارەی "ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان".
بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەمشێوەیە دەبێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه به‌پێی
حوكمى مادده‌كانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - پێشنیازه‌یاسای
په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پێشنیازه‌یاسای
هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دوه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان
و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى)و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و
لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات)، به‌ئاماده‌بونی
وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى
مادده‌ى (66)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: خستنه‌ڕوى بیرۆكه‌ى به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله)، په‌یوه‌ست
به (ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)
له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.