وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌
  2026-11-23     

باسم محه‌مه‌د حزه‌یر، وەزیری نەوتی عێراق ئه‌و هەواڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: باسم محه‌مه‌د حزه‌یر، وەزیری نەوتی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق رایگەیاند: "وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی دەخاتە سەرشانمان کە بریتییە لە پاراستنی سامانی نەوتیی وڵات و جێبەجێکردنی بنەمای دانانی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو، سەرەڕای بەردەوامبون لە ڕاگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵی لە ناو وەزارەتدا".

ئەوەشی خستەڕو "ئەم هەنگاوانە کارێکی ئاسان نین، چونکە له‌ چه‌ندین لاوه‌ ڕوبەڕوی فشار دەبینەوە، بەڵام ئەوە ساردمان ناکاتەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی پیشەیی و نیشتمانیمان"، و ڕونیشی کردەوە کە "هەڵسەنگاندنی کار و چالاکیی وەزیری نەوت و وەزارەت لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی حکومەتدا دەمێنێتەوە و لەسەر بنەمای ئەو دەرئەنجام و دەستکەوتانە دەپێورێت کە وەزارەت لەسەر ئەرزی واقیع بەدەستیان دەهێنێت".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاو کراونەتەوە، جەختی کردەوە کە "بابەتی دەستلەکارکێشانەوە هەواڵێکە بە تەواوی دورە لە ڕاستییەوە"، و دوپاتیشی کردەوە: "من ئەمانەتێکم لەسەر شانە و کاتێک لە داهاتودا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بدەم، بە ئاشکرا لەبەردەم حکومەت و تەنانەت لە میدیاکانیشدا ڕایدەگەیەنم و ئەم بڕیارە بە پلەی یەکەم پشت بە ئاستی کارکردنم و ئەو شتانە دەبەستێت کە ڕۆژانی داهاتو دەیانهێننە ئاراوە".

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×