نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئێران له كۆبونه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر سێ خاڵ رێككه‌وتون كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه توركیا ده‌ستده‌كات به گرتنبه‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك به حكومه‌تی عێراق.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لیژنەی باڵای هاوبەشیی نێوان عێراق و تورکیا کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بە دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه رێككه‌وتون:
1.دەسەڵاتدارانی تورکیا‌و عێراق بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرکردەکانی هەردو وڵات لە 23ی ئەیلولی 2026 پێی گه‌یشتون، جەخت لەسەر ئیرادەی هاوبەشیان دەکەنەوە بۆ بەردەوامبون لەسەر ئەو هەنگاوە جێی دەستخۆشیانەی کە دەسەڵاتدارانی عێراق تا ئێستا ناویانن لە پێناو سەپاندنی ته‌واوه‌تی دەسەڵاتی دەوڵەت لە شنگال و کۆتاییهێنان بە بونی گروپە چەکدارەکان.
2.لایەنی تورکی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئاستی سەرکردایەتی هه‌ردو وڵات‌دا کراوە، دەستدەکات بە گرتنەبەری ئەو هەنگاوە پێویستانەی لەسەر شانییه‌تی بەرەو ڕادەستکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی سەربازگەی باشیك - زێلکان بە حکومەتی فیدراڵی عێراق.
3.له‌پێناو دڵنیابونەوە و چاودێریکردنی هاوبەشیی ڕەوتی ئەو پرۆسەیەی کە لە شنگال دەستیپێکردوە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە بونی گروپە چەکدارەکان، هەردولا بڕیاریان دا کە "لیژنەی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش" کارا بکەنەوە، بەپێی ئەوەی پێشتر لەسەری ڕێککەوتبون.