عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێگە به‌بونی هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت ناده‌ن کە ببێته هەڕەشە بۆ سه‌ر ئاسایش و بە هێزی یاسا ڕوبەڕوی دەبنەوە.
ترأس رئيس مجلس الوزراء السيد علي فالح الزيدي، اليوم الأحد، اجتماعاً في محافظة الأنبار، ضم السادة؛ المحافظ ونوابه وأعضاء مجلس المحافظة وممثليها في مجلس النواب، بحضور السادة نائب رئيس مجلس الوزراء لشؤون الخدمات ووزير الكهرباء وعدد من المسؤولين.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی کرد لە پارێزگای ئەنبار به‌به‌شداری پارێزگار و جێگرەکانی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و په‌رله‌مانتارانی نوێنه‌ری پارێزگاكه له په‌رله‌مان و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری خزمەتگوزارییەکان و وەزیری کارەبا و ژمارەیەک لە بەرپرسان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا زه‌یدی جەختی کردەوە کە ڕێز لە هەمو ئه‌و داواکاری و پێداویستییانە دەگرێت کە ئەندامانی حکومەتی خۆجێی و پەرلەمانتاران ده‌یانخه‌نه به‌رده‌م حكومه‌ت. ئاماژەی بەو هەوڵانەش دا کە حکومەت ده‌یاندات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕەوتی گەشەپێدان لە سەرتاسەری وڵات‌دا، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێگە نادرێت بە بوونی هیچ چەکێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت کە ببێته هەڕەشە بۆ سه‌ر ئاسایش و وه‌رگرتنی سەرانە لە هاوڵاتییان و بە هێزی یاسا ڕوبەڕوی دەبنەوە، چونکە قۆناغی ئێستا قۆناغی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەیە.
ڕونیشیکردەوە کە حکومەت کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2030دا و ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئابوریی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی چەرخی گەشەپێدان لە عێراقدا.
سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بە بەدواداچون بكات بۆ دۆسیەی مووچەی شەهیدان و برینداران و خاوەنی ئەو ماڵانەی بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان پێگەیشتوە، له‌گه‌ڵ ئاوارەکانی ناوچەکە. لە کەرتی کشوکاڵیشدا جەختی لە پێدانی تەواوی شایستە داراییەکانی جووتیاران کردەوە.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا زه‌یدی فه‌رمانیشی دا کە داواکاری ئاڕاستەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان لە بواری فۆسفات و شوشەدا بکرێت بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتە گرنگەدا، بە مەبەستی زیادکردنی سوودوەرگرتن لە سەروەت و سامانە نیشتمانییەکان و پاڵپشتیکردنی ئابووری.