دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە، به‌شێوه‌ی غیابی سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی (14) ساڵ بۆ عه‌مار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری پێشوتری سەڵاحەدین ده‌رچو، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە دارایی یان بەرژەوەندییەکانی شوێنی كاره‌كه‌ی گه‌یاندوه.
ئاوێنه: دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌لایه‌ن دادگای ناوه‌ندیی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دو بڕیاری به‌شێوه‌ی غیابی ده‌ركردون كه تێیدا سزای 14 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر تاوانبار عه‌مار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری پێشوتری سەڵاحەدین سه‌باندوه، ئه‌وه‌ش بەهۆی زیانگه‌یاندنی بەئەنقەست بە دارایی یان بەرژەوەندییەکانی شوێنی كاره‌كه‌ی.
ڕونیشیکردۆتەوە کە "دو بڕیارەکە لە دۆسیەی سەرپێچیکردنی ڕێنمایی و یاساکان دەربارەی پێدانی موناقسەی دو گرێبەست دەرچون کە تاوانبار لەگەڵ دو کۆمپانیای کەرتی تایبەتدا ئیمزای کردبون".