حه‌یده‌ر عه‌بودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، به بڕیاری عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیران، رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێکردنی ره‌شنوسی پڕۆژەیاسای بودجە كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق وتی "سەرۆک وەزیران فه‌رمانی داوه کە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10ی تشرینی دوەمی 2026 تەرخان بکرێت بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2027، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
ئه‌و وتیشی، "بودجەی 2027 پەیڕەوی لە میتۆدی بەستنەوەی تەرخانکراوە داراییەکان بە ئەنجامە ئامانجدارەکانەوە دەکات و ئامرازی دارایی لەخۆدەگرێت کە پاڵپشتی لە گەشەپێدانی ئابوری و توانای ڕوبەڕوبونەوەی مەترسی و ئاڵەنگارییەکان دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد کە: "ڕێگەی گەشەپێدان و سندوقی سه‌روه‌ریی نەوەکان وەک له ئه‌وله‌وییه‌ته ستراتیژییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەکەدان."
ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌ت له‌كاتێكدان كه له‌كاته‌كانی پێشتری ئه‌مڕۆدا زوهێز فه‌تلاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، بڕیاربو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌غداو هه‌رێم نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵ و بڕگه‌كانی نێو بودجه كه جێی ناكۆكی نێوانیانن.