ئەحمەدی حاجی ڕەشید بۆ ئاوێنە: ناردنی مووچەی مانگی ١٠ لەسەر رێچکەی ئاسایی خۆیەتی و کێشەی نییە
  2026-10-31     

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ لەلایەن بەغداوە رایگەیاند، بەغدا بە سێ مەرجەکەی پێشوو مووچە رەوانە دەکات، دەشڵێت "ناردنی مووچە لەسەر ڕێچکەی خۆی دەڕوات و هیچ کێشەیەکی نییە".

 

ئاوێنە: ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە لێدوانێکدا بە ئاوێنەی وت "ئاسایی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق وتی؛ لەکاتی خۆیدا بە سێ مەرج کەلە نێوان بەغدا و هەرێمدا هەیە، جێبەجێبکرێت؛ مووچە دەنێردرێت".

دەربارەی مەرجەکانیش، ناوبراو دەڵێت "نرخی نەوت و تەرازووی پێداچوونەوە لەگەڵ ١٢٠ ملیارەکە، ئەویش ئەگەر ناردیان؛ نەنێردرێت لە تەمویلەکە ١٢٠ ملیارەکە دەبڕدرێت و مووچەکە رەوانە دەکرێت".

سەربارەت بە ناردنی مووچەی مانگی ١٠ش، ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژە بەوەدەکات کە مووچە لەسەر رێچکەی ئاسایی خۆی بەردەوامە و دەنێردێت، بەڵام "دەبێت دابەشکردنی ژمارەیەکی زۆری وەزارەتەکانی عێراق تەواو ببێت ئەوکاتەیە بەغدا مووچەی مانگی ١٠ دەنێرێت، دابەشکردنی مووچەش دەستیپێکردووە لە بەغدا".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×