زەینەب سلێمانی، پزیشکی منداڵان بەهۆی ئەوەی چارەسەرکردنی خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندەرانی ڕابردووی ئێرانی کردبوو زیندانیکرا، بەڵام دۆخی دەروونی ناوبراو خراپە و تائێستا سێ جار بۆ نەخۆشخانەی دەروونی گوازرەوەتەوە.
پلاتفۆرمی هەواڵیی ئێران وای بڵاویکردەوە، پزیشکی منداڵان زەینەب سلێمانی کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی خۆپیشاندەران دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە زیندانی دەوڵەتئابادی ئیسفەهانی ئێراندا ڕاگیراوە و دۆخی دەروونی ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشدراوە، زەینەب سلێمانی دوای ئەوەی دەستگیرکراوە، بەشێکی زۆری کاتەکانی لە زیندان لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەربردووە.
هەر بەپێی پلاتفۆڕمەکە، لەکاتی دەستگیرکردنی تا تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، سێ جار بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی فارابی لە ئیسفەهان گوازراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەروو، لە مانگی کانوونی دووەمدا لەکاتێکدا کە پارچەی فیشەکی لە جەستەی برینداران دەرهێناوە دەستگیرکراوە. "بارودۆخی دەروونیی زۆر خراپە"، پێش دەستگیرکردنی هیچ کێشەیەکی تەندروستیی دەروونیی نەبووە.
ئێران وای راشیگەیاندووە، زەینەب سلێمانی لە تەممووزی ئەمساڵدا بۆ بەشی گشتی گوازراوەتەوە، بەڵام بەهۆی خراپبوونی دۆخی دەروونییەوە، گەڕێندراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکانی دژ بە زەینەب سلێمانی ئاشکرانەکراوە و دادگایی نەکراوە.