فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا‌و عێراق و به ئه‌ندازیاری پشت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژبه كورد، عه‌له‌وی و دروزه‌كانی سوریا ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت، ره‌فتاره مافییه‌كانی ئه‌و له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی سوریا‌و یاریكردن به چاره‌نوسی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی وڵات، بۆ هه‌میشه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به‌شاراوه‌یی نامێننه‌وه.
ئاوێنه: فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی "تۆم باراك، كه ئه‌ندازیاری پشت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژبه كورد، عه‌له‌وی و دروزه‌كانه، نوێنه‌رایه‌تی جۆرێك له دیپلۆماسییه‌تی پیس ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه، رێككه‌وتنی گوماناوی، سه‌پاندنی فه‌رمانه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌و زۆره‌ملێ بونیادنراوه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ره‌فتاره مافییه‌كانی ئه‌و له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی سوریا‌و یاریكردن به چاره‌نوسی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی وڵات، بۆ هه‌میشه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به‌شاراوه‌یی نامێنێته‌وه."
فه‌رهاد شامی وتوشیه‌تی "رۆژێک دێت ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی پشت پەردە، سروشتی رێككه‌وتنه نهێنییەکانی و ڕۆڵی ئەو لە قوڵکردنەوەی ململانێکان و ڕژانی خوێن لە سوریادا بە تەواوی ئاشکرا دەبن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "سورییەکان هەرچی زیاتر خۆیان لە کاریگەری و ره‌فتاره مافیاییەکانی ئەم پیاوە به‌دوربگرن، ئەوەندە زیاتر هەنگاو بەرەو داهاتویەکی ئارامتر و سەقامگیرتر دەنێن."