جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه رێگه‌نادات ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران ببێته جه‌نگێكی بێ كۆتایی به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نییه كه ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی له دژی ئێران به‌كارناهێنێت.
ئاوێنه: جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دانشتێكی گفتوگۆئامێزدا له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی ته‌كساس، له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئاماده‌بوانه‌وه پرسیاری لێكرا كه ئایا ئیداره‌ی تره‌مپ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بردۆته سه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگه پڕ خه‌رجییه‌كان یا نا.
جه‌ی دی ڤانس به ئاماژه‌دان به خزمه‌تی سه‌ربازیی خۆی له عێراق وتی، من له نائومێدی خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ركێشییه سه‌ربازییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێده‌گه‌م.
وتیشی، ئێمه نزیكه‌ی حه‌وت مانگه به‌جۆرێك له جۆره‌كان خه‌ریكی پرسی ئێرانین. ئه‌مریكا 47 ساڵه له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه ده‌كات و به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م كه تره‌مپ رێگه‌نادات ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران بگۆڕێت بۆ جه‌نگێكی بێ كۆتایی.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، دژایه‌تی ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه درێژخایه‌نه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌و واتایه نییه كه ئه‌مریكا ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی خۆی له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی به‌دور بگرێت.
جه‌ی دی ڤانس جه‌ختی كرده‌وه كه تره‌مپ ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا به‌دی ده‌هێنێت و دوای ئه‌وه حكومه‌ت ده‌توانێت سه‌رنجی بخاته سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی دیكه‌ی خۆی.