ئاڵا تاڵەبانی: عەلی زەیدی بۆ ڕاگرتنی قاچاغچێتیی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا هاتووەتە سەرهێڵ و داوای وردبینیی نێودەوڵەتی دەکات
  2026-10-29     

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی بەقاچاغبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسیەیە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆی جددیی لەگەڵ لایەنی تورکی ئەنجامداوە. هاوکات ئاشکرای دەکات کە بەغدا کار بۆ ئەوە دەکات لە ڕێگەی کۆمپانیا بیانییەکانەوە وردبینی لە تەواوی پرۆسەی نەوتی هەرێمدا بکرێت.

ئاوێنە: ​ئاڵا تاڵەبانی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان، لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵی لەو بارەیەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای هەوڵەکان، تاوەکو ئێستا پرۆسەی بەقاچاغبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامیی هەیە، بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەو پرسەش عەلی زەیدی بە شێوەیەکی جددی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسەی کردووە.

​لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئاڵا تاڵەبانی وەڵامی ئەو لایەنانەی هەرێمی کوردستانی دایەوە کە بوونی قاچاغچێتیی نەوت ڕەتدەکەنەوە و پرسیاری لەسەر چارەنووسی داهاتەکەی دروستکرد. تاڵەبانی وتی: "با وای دابنێین ئەو قسەیە ڕاستە و نەوت بە قاچاغ نابرێت، ئەی کوا داهاتەکەی و ئایا دەچێتەوە خزمەتی خەڵکی کوردستان؟"

​راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیگەرانیی قووڵی بەغدای لەبارەی دۆخی بژێویی هاونیشتمانیان و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، بەتایبەت دۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. لەو چوارچێوەیەدا ڕوونی کردەوە کە خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە لە هەرێمی کوردستان بە سێ مانگ جارێک مووچە وەردەگرێت، لە کاتێکدا بڕی مووچەکەی تەنیا ١٥٠ هەزار دینارە و بەشێکیشیان تەنیا ٨٠ هەزار دینار وەردەگرن. جەختیشی کردەوە کە عەلی زەیدی زۆر نیگەرانە لەم دۆخە و پێی وایە دەبێت کۆتایی بەم ئازارانە بهێنرێت.

​سەبارەت بە نەخشەڕێگا و پلانی داهاتووی حکومەتی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە، ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە بەرنامەی عەلی زەیدی بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی بەقاچاغبردنی نەوت، بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوەش پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار بێت.

​ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی پلانەکەی عەلی زەیدی، ئەو کۆمپانیا بیانییانەی کاری وردبینی لە هەناردەی نەوتی عێراقدا دەکەن، مافی ئەوەیان هەیە بچنە هەرێمی کوردستان و بە هەمان شێوە وردبینی لە بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمدا بکەن، تاوەکو بە فەرمی و بە شێوەیەکی شەفاف بزانرێت هەرێمی کوردستان چەند نەوت بەرهەم دەهێنێت و بڕی چەندیش هەناردە و هاوردە دەکات.

زۆرترین بینراو
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه‌
بە نێوەندگیری قەتەر؛ نامەیەکی نهێنیی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ موحسین ڕەزایی هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئێران دەدات
ئاڵا تاڵەبانی: عەلی زەیدی بۆ ڕاگرتنی قاچاغچێتیی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا هاتووەتە سەرهێڵ و داوای وردبینیی نێودەوڵەتی دەکات
بانکی ناوەندیی عێراق دەنگۆی چاپکردنی دراوی نوێ رەتدەکاتەوە و دابەزینی جیاوازیی نرخی دۆلار رادەگەیەنێت
دوای هەڵبژاردنەکان؛ نەتەنیاهۆ سەرکردایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات و پارتە عەرەبییەکان ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن
پۆلیسی راپه‌ڕین: باندێك په‌یدابون به‌ناوی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ كچان ده‌خه‌ڵه‌تێنن
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: سه‌رله‌به‌ری قسه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی ناڕاستن
قوباد تاڵه‌بانی: خۆش نییه بۆ ماوه‌ی‌ دو ساڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بیت
لە سنووری هەولێر تەرمی ژنێک دۆزرایەوە و پۆلیس دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند
ئیلهام ئه‌حمه‌د: پێشێلكارییه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان رێگره‌ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×