رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا بژارده سه‌ربازییه‌كانی له‌دژی ئێران خستونه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی، بژارده سه‌ربازییه‌كانی له‌دژی ئێران خستونه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا تره‌مپ چه‌ندین جار باسی له‌وه كردوه كه ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه و به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مریكییه‌كانیش هه‌ر جۆره هێرشێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ره‌نگه بكه‌وێته پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس.