محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین جار‌و به‌ڕونی به وڵاتانی نێوه‌ندگیر راگه‌یه‌ندراون و به‌بێ رازی بون به حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی تاران هیچ به‌ره‌وپێشچونێك به‌دی نایه‌ت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند"مەرجەکانی ئێران چەندین جار و بە ڕونی بە نێوەندگیرەکان ڕاگەیەندراون. سیاسەتی هاندان و تۆقاندن هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئێران نابێت."
ئه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "به‌بێ رازی بون به حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی تاران هیچ به‌ره‌وپێشچونێك به‌دی نایه‌ت."