دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، بكوژی هاوڵاتی ئارام محه‌مه‌د حه‌مەساڵح، ئه‌و گه‌نجه‌ی له قه‌زای شاره‌زور كوژرا، ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕ‌ێكه‌وتی 29ى 10ى 2026 له‌قه‌زای شاره‌زور گه‌نجێك به‌ناوی ئارام محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح به‌ده‌ستڕ‌ێژی گوله كوژرا، به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدرا، شوێنی خۆحه‌شاردانی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشانكرا.
وتوشیه‌تی، شه‌وی ڕ‌ابردو تۆمه‌تبار خۆی ڕ‌اده‌ستی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ده‌مانچه‌ی تۆمه‌تباردا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی (406) له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕ‌اگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.