پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی هەمیشەیی بە وەزیر و بەرپرسانی عێراق راگیرا
  2025-04-22       269       

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی هەمواری یەکەمی یاسایەکی ساڵی 2025ی پاسپۆرتی راگرت.

ئاوێنە: هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاشکرای دەکات "دادگای فیدراڵی هەمواری یەکەمی یاسای ژمارەی (٦6 ساڵی 2025ی  پاسپۆرتی راگرت.

ئەو راوێژکارەیە دەشڵێت "لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوە، دادگای فیدراڵی فەرمانسالاری بەپەلەی دەرکرد، بەپێ وتەکانی سکاڵاکار هەمواری یاساکە زیانی بۆ پێگە و ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقی لەناو وڵاتانی دونیا دروستکردوە".

"لەهەمواری یاسای پاسپۆرتدا هاتووە؛ کە وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکان و کاربەدەستانی دەوڵەت کە پلەیان وەزیرە، بۆ هەتا هەتایە پاسپۆرتی دبلۆماسی بە خۆیان و خێزانەکانیان بدرێت". هاوڕێ تۆفیق وادەڵێ

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×