هاتوچۆی هەولێر لەبارەی جۆرە ئۆتۆمبێلێك هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان
  2025-02-12       183       

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە لە ڕووکاری دەرەوەی دا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوە وە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سووکانەکەی هەیە و ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناکرێت ژمارە و تابلۆی پێنادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی جۆرە ئۆتۆمبێلێك هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیانی سنوورەكەیان و دەڵێت: ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کرین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە لە ڕووکاری دەرەوەی دا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوە وە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سووکانەکەی هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناکرێت ژمارە و تابلۆی پێنادرێت، تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە.

باس لەوەشكراوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەهێنن بۆبەڕێوەبەرایەتییەکەمان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×