كەمێك لەمەوبەر رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی ئازادكرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بڕیاری دادوەر لە سلێمانی دەستبەسەركرا.
ئاوێنە: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتی، رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی ئازادكرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەنتەری میترۆ پاش دەستبەسەركردنی ئەو رۆژنامەنوسە و بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ راگرتنی تاوەكو 9ی ئەم مانگە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رێكخەری سەنتەرەكەیان پەیوەندی بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە كرد، داوای لێكرد بەپێی یاسا ببێت بە دەستەبەری كەسی ئەو رۆژنامەنوسە و ئەمشەو لە مانەوەی نەمێنێتەوە.
ئەوەش خرایەڕو، سەنتەری میترۆ بەڵێنی ئەوەی بە قوباد تاڵەبانی دا هەر كاتێك ئەو رۆژنامەنوسە داواكرا بۆ بەردەم دادوەر، ئامادەبێت.
سەنتەری میترۆ وتوشیەتی، هەندێ ئاماژەی دڵخۆشكەرمان لە قوباد تاڵەبانی گوێ لێبو كە ئەمشەو بەپێی یاسا كەفالەتی بۆ بكرێت.