كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاوکرایەوە
  2025-02-05       212       

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفیی گشتیی و پەسەندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025 تاوتوێ ده‌كات.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات، لە بڕگەی یەکەمی كۆبونەوەكەدا لە پێنج خاڵدا بارودۆخی دارایی و موچە تاوتوێ دەكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفیی گشتیی، پەسەندکردن و پابەندبون بە میلاکی سەرجەم موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025.

هه‌روه‌ها پەسەندکردنی ڕێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی، پابەندبون بە سنوری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان، بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی موچە و تەرازوی پێداچونەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت، لە بڕگەی دوەمدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی دەكات لە پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە یاسای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لە بڕگەی سێیەمدا ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×