شه‌ش وه‌زیر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
  2025-01-16       253       

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكردوه‌، ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى سودانى بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌، ده‌شڵێت:"هۆكارى لێپرسینه‌وه‌كه‌ش خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات‌و سەرپێچی‌و بەهەدەردان‌و گومانی گەندەڵیه‌".

ئاوێنە: کاروان یاروەیس په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكردوه‌، لەنێو پەرلەماندا هەوڵەکان بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر دەستیپێکردوەو بەمنزیکانە لێپرسینەوە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر دەکرێت، لەوانە: گواستنەوە، گەیاندن، بەرگری‌و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.
 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، 14ى ئه‌م مانگه‌ ئەمینداری پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەمای بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نوسراوی بۆ وەزیری نەوت‌و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن‌و گەیاندن کرد بۆ لێپرسینەوە، بەڵام وادەکەی دیارینەکراوە.
 
لاى خۆیشیه‌وه‌ مستەفا خەلیل گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لەفراکسیۆنی ئیشراقییەی کانون داوای پرساندنی وەزیری نەوت دەکات، زوهێر شەهید فەتلاوی، لەفراکسیۆنی ئیشراقییەی کانون، داوای پرساندنی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن‌و گەیاندن دەکات.
 
به‌وته‌ى کاروان یاروەیس، لیژنەکەیان ڕێکارەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ وەزیری گەیاندن تەواوکردوەو بەمنزیکانە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، هۆكاره‌كانیشى لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، سەرپێچی، بەهەدەردان‌و گومانی گەندەڵیه‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×