ئەپێی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەیدا دەنگ لەسەر پێشنیاری یاسای سەندیكای پرۆگرامسازان دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای تەندرووستی دەروونی دەدرێت.
ئاوێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ و كارنامەكەی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە و لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەیدا دەنگ لەسەر پێشنیاری یاسای سەندیكای پرۆگرامسازان دەدات، هەروەها خوێندنەوە بۆ پاراستنی موڵكی دەوڵەت دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای تەندووستی دەروونی دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕفاندن دەكرێت.
بڕیارە دانیشتنەكە كاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ دەستپێبكات.