2024-12-30   197     
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2024 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەل نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و باسیان لە بەرنامەی حکومەتی عێراق و دۆخی سوریا و ناوچەکە کرد.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بەرنامەی حکومی کابینەکەی سودانی کردووە بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتییان و بەرەوپێشبردنی دۆخی خزمەتگوزاری.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی سوریا و لوبنان و ناوچەکە کراوە و دووپاتیان کردەوە، کە هەڵوێستی عێراق جێگیرە و پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و رێزگرتن لە ویستی گەلەکەی دەکەن.
لە کۆتایشدا داوایان کردووە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی غەززە چڕ بکرێتەوە و سەقامگیری زیاتر لە لوبنان فەراهەم بکرێت.